foto: scanpix

سکاڵا دژ بە ڕێکلامە ساختەکان زۆر بووە

 ژمارەی ئەو سکاڵایانەی لەم ماوەیەی دواییدا دژ بە ڕێکلامی ئینتەرنێتیی ساختە دەنێردرێتە دەستگەی مافی کڕیاران (konsumentverket)بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە. دەستگەی مافی کڕیارانیش داوایان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک کردووە ماڵپەڕەکەیان لە ڕێکلامە چەواشەکارەکان پاک بکەنەوە.

بۆ نموونە ڕێکلامی کێش دابەزاندن کە بەکارهێنەارنی فەسبووک ڕادەکیشێتە ماڵپەڕەکەیان پاشان دەردەکەوێت کە ئەو بەرهەمەی کڕیار داوای کردوون لەوە گرانترە کە زانیاری لەسەر دراوە، یاخود داوای نموونەیەکی بەرهەمەکەیان کردووە کەچی بێ ئاگایی خۆیان بەستراونەتەوە بە مانگانەیەکەوە و پارە لە بانکەکەیان ڕادەکێشرێت.

یان فرێدریکسۆن وتەبێژی فەیسبووک دەڵێت ئێمەش لەگەڵ لابردنی ئەو جۆرە ڕێکلامانەداین لەبەرئەوەی زەرەر لە بەکارهێنەر و ئێمەش دەگەیەنێت.

بڕیارە ڕۆژی هەینی فەیسبووک وەڵامی دەستگەی مافی کڕیاران بدەنەوە کە ئاخۆ چۆن لە پراکتیکدا بەر لەو ڕێکلامانە دەگرن. جا گەر بێت و فەیسبووک ئەو جۆرە ڕێکلامانە لانەبەن ئەوا دەستگەی مافی کڕیاران مافی قەدەغەکردنیانی هەیە، بەڵام ئەگەر سەرباری قەدەغەکردنەکەش لەو جۆرە ڕێکلامانە دزە بکەنە فەیسبووک ئەوا فەیسبووک سزای ماددی دەدرێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade ljud i menyn under Min lista