foto: Ekot, Sveriges Radio

ئەو پۆلیسەی پیاوەکەی هیوسبی کوشت ئازاد کرا

سەرپارێزەری گشتی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکانی تایبەت بە دۆزی ئەو پۆلیسە داخست کە گومانی کوشتنی پیاوێکی 69 ساڵانە ی دانیشتووی گەڕەکی هیوسبی لێ دەکرا. سەرپاریزەری گشتی ئێڤا فیننێ لە دەستگەی پۆلیس گشتی دەڵێت هیچ هۆکارێک نەماوە بۆ لێکۆڵینەوە لەو دۆزە لەبەرئەوەی ئەو پۆلیسە لە ناچاریدا تەقەی لەو پیاوە کردووە.  وتەبێژی ڕێکخراوی مێگافۆن رامی ئەلخەمیسی نائومێدە و دەڵێت ئەمە یەکەمجار نییە پۆلیس کاری وا دەکات و لێی ئازاد دەکرێن.

ڕووداوەکە ناوەڕاستی مانگی مای ڕابوردوو لە گەڕەکی هیوسبی لە ستۆکهۆلم ڕوویدا کاتێک هەواڵ درابووە پۆلیس کە ئەو پیاوە بە چەقۆ، یاخود بۆکسخەنجەر هەڕەشەی لە چەند کەسێک کردووە، کاتێک پۆلیس دێنە ماڵی پیاوەکە گوایا هەڕەشەی لە پۆلیس کردووە ناچار پۆلیسێکیان تەقەی لێ دەکات و دەمودەست دەمرێت. هەر ئەو ڕووداوە بوو تەنگژە و پێکدادانەکانی لە هیوسبی و گەريکەکانی دەوروبەری نایەوە. رامی ئەلخەمیسی وتەبێژی ڕێکخراوی مێگافۆنەن ڕەخنە لە ڕەفتاری پۆلیس دەگرێت.

-  ئەلخەمیسی دەڵێت زەحمەتە لەوە تێبگەین کە بۆچی بەرەنگاربوونەوەی پیاوێک بە چەقۆوە بە چەند پۆلیسێک هێندە سەخت بێت و پێویست بە کوشتنی بکات. ئەلخەمیسی دەڵێت ئازادکردنی پۆلیس دوای ئەو جۆرە ڕەفتارە ترسناکە و پرسیاری ئەوە دێنێتە گۆڕێ کە ئاخۆ کۆمەڵگە بەرەو کوێ دەڕوات.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".