Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/

سیستێمی ئی تی خراپ هەڕەشەیە بۆ تەندروستی نەخۆش

بڵاو کرایه‌وه‌ onsdag 7 augusti 2013 kl 14.18

ئەو سیستێمە کۆمپیوتەرییانەی لە بواری تەندروستیدا کاریان پێ دەکرێت و خراپ دەبن بە ملیاردەها کرۆن لەسەر بواری تەندروستی دەکەوێت. ئەمە هۆشداریی سەندیکا و کارمەندانی بواری تەندروستییە کە دەڵێن لەبری ئەوەی کات بۆ چارەسەری نەخۆش تەرخان بکرێت سەرقاڵی چونە ژوور و هاتنە دەری کۆمپیوتەر و کاری ئیدارین.

کارین بۆتەلسۆن بەپرسی  بەشی رێنمایی زانیاری ئەلەکترۆنی کۆمەڵەی پزیشکان دەڵێت بۆ نموونە ئەو کاتەی زانیاری دەربارەی نەخۆش تۆماردەکەیت بۆ دەستپێوەگرتنی کارەبا دەبێت چەند پرۆگرامێک دابخەیت جا گەربێت و هەڵەیەک لەو زانیارییانەدا ڕوویدا بێت  ئەوا مەترسی گەورەن بۆ تەندورستی نەخۆش.

هەروەها داڤید لیلییەکڤیست ڕاپەڕێنەر لە کۆمەڵەی خزمەتگوزاری تەندروستی دەڵێت جگە لە مەترسی لەسەر گیانی نەخۆش ئەم جۆرە سیستێمانە خەرجییەکی زۆریشی دەوێت.

-    لیلییەکڤیست دەڵێت کاتێکی زۆری پزیشک و کارمەندان بۆ پرۆگرامی خاوخلیچکی کۆمپیوتەر  دەڕوات  کە دەکاتە 4-5 ملیارد کرۆن لە ساڵێکدا.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".