foto: scanpix

تووچنە ئەوروپییەکان بازرگانییان پێوە دەکرێت

ژمارەی ئەو تووچنانەی (bärpolckare) کە لە وڵاتانی دەرەوی یەکیەتیی ئەوروپاوە دێنە سوید لەماوەی ئەم چوارساڵەی دواییدا زیادی کردووە و مامەڵەکردن لەگەڵیان باشتر بووە، بەڵام تا ئێستا گومان لە بازرگانیکردن بەو تووچنانەوە دەکرێت کە لە وڵاتانی یەکیەتیی ئەوروپاوە دێنە سوید.

ڕێکخەری پرسی لەشفرۆشی و بازرگانی مرۆڤ پاتریک سێدەرلیۆف لە سەرۆکایەتی پاڕیزگای ستۆکهۆلم دەڵێت چەند دۆزێکی لەو جۆرەمان هاتۆتە بەردەست بەڵام پێمان وایە ژمارەی ئەو کەسانە لەوە زۆرترن، سێدەرلیۆڤ دەڵێت بازرگانیکردن زیاتر بە خەڵکی  وڵاتانی نێو یەکیەتی ئەوروپا دەکرێت لەبەرئەوەی پێوستیان بە مۆڵەتی کار نییە تا بێنە سوید و باقی وڵاتانی دیکە و هەر لەبەر ئەوەشە تا ئێستا ژمارەی ئەو کەسانەی بازرگانیان پێوە دەکرێت چەندە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".