Foto: Alex Wong/Scanpix.

ئوباما لەبری بینینی بوتین دێتە سوید

باراک ئوباما سەرۆکی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا سەردانەکەی بۆ بینینی سەرۆکی روسیا بوتین سەبارەت بە دۆزی سنۆودەن دەوەستێنێت و لەبری ئەوە بەنیازە لە سەرەتای مانگی داهاتوودا بێتە سوید، بەپێی ڕاگەیاندنە ڕۆژنامەوانییەکەی کۆشکی سپی تا ئێستا بەرنامەی ئەوباما لەماوەی ئەو سەردانەیدا لە سوید دیار نییە.

لە ڕاگەیاندنەکەی کۆشکی سپیدا ستایشی سوید کراوە کە دەرگای بۆ گەشە و بازرگانیی جیهانی کردۆتەوە و سەرمایەگوزاری لە بواری تەکنیکی نوێدا دەکات هەروەها باس لە پشتگیری سوید لە سیاسەتی ژینگەپارێزی کردووە.  

سەرەکوەزیرانی سوید فرێدریک ڕەینفێلد لە پەیامێکی ڕۆژنامەوانیدا خۆشحاڵی خۆی بەرامبەر بەم سەردانە دەربڕیوە و دەڵێت ئەمە هەلێکی باشە گەشەی سیاسی و ئابووری دونیا ڕاستەوخۆ لەگەڵ سەرۆکی ئەمەریکا تاوتوێ بکرێت و باس لە پێداویستی گۆرانکاری و وڕیفۆرمەکان لەو بوارە جیاوازانەدا لە ڕوانگەی سویدەوە بکرێت.

جێی باسە ئەم بڕیارەی ئوباما دوای ئەوە دێت کە ڕووسیا مافی پەنابەری کاتیی دایە ئێدوارد سنۆودەن کە بەهۆی بڵاوکردنەوەی زانیاریی هەستیاری دەستگەی چاودێریی نهێنی (Security Agency program) لە ئەمەریکا هەڵهاتووە و فەرمانی دەستگیرکردنی هەیە.

ئوباما لە چاوپێکەوتنێکیدا بۆ کەناڵی (NBC) دوێنێ نائومێدی خۆی بەرامبەر بە هەڵوسێتی ڕوسیا دەربڕی و وتی ڕوسیا چەند جارێک بە ئەقڵییەتی سەردەمی جەنگی سارد ڕەفتاری کردووە.  

سەردانەکەی بۆ سوید هاوکاتە لەگەڵ بەستنی کۆنگرەی (G-20) بیست وڵاتە پیشەسازییەکەی دونیا کە لە سانتپێتەرسبۆرگ لە 5-6 دەبەسترێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".