خەلەف تاک ئەو کاتەی لە فڕۆکەخانەی بولگاریا پەنجەمۆری پێ کراوە، وێنە: کەناڵی چواری ڕادیۆی سوید

هالیف تاک ڕادەستی تورکیا ناکرێتەوە

دادگای بولگاری دوێنێ بڕیاری دا کە داواکەی تورکیا سەبارەت بە ڕادەستکردنەوەی خەلەف تاک ڕەت بکاتەوە. خەلەف ئەو کوردە سویدییەیە کە بە گەشتێک لە ناوەڕاستی مانگی شەشدا چووە بولگاریا بە گومانی چالاکی سیاسی لە بزووتنەوەی کوردیدا تا دوێنێ دەستبەسەر بووە، ئولێ هانکۆک پارێزەری خەلەف دەڵێت بەپێی ڕێساکانی یەکیەتیی ئەوروپا ئەو وڵاتانە ناتوانن هاوڵاتییەکی خۆیان ڕادەستی وڵاتێکی دەرەوەی یەکیەتییەکە بکەنەوە.

جێی باسە وەزارەتی دەرەوەی سوید لە کاتی دەستگیرکردنی خەلەفەوە لە هەوڵی بەدواداچوونی دۆزەکەیدا بوون بەڵام دواتر ڕایانگەیاند کە ئەو دۆزە لەنێوان تورکیاو بولگاریا دەبێت چارەسەر بکرێت لەبەرەئوەی خەلەف جگە لە ڕەگەزنامەی سویدی هی تورکیشی هەیە. بەڵام باڵێۆزخانەی سویدی ئاگای لە پرۆسەی دادگایی کردنەکەی خەلەف بووە و لە زیندانیشدا سەردانیان کردووە.  

کەسوکاری خەلەف بەبریارەکەی بولگاریا شادومانن کە تێێدا هاتووە هیچ بنەمایەک بۆ ڕادەستکردنەوەی خەلەف بۆ تورکیا نییە.

خەلەف تاک دانیشتووی شاری لینشێۆپینگە و لە ساڵانی هەشتاکانەوە لە پرسی کوردا چالاک بووە و لەو کاتەوە لەلایەن تورکیاوە بەدوایدا دەگەڕێن و لەسالی 1989 لە تورکیاوە بەرەو سوید هەڵهات.  

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade ljud i menyn under Min lista