Foto: Oded Balilty/Scanpix

قوربانییانی ئەشکەنجە یارمەتی پێویست نادرێن

نزیکەی یەک لەسێی ئەو پەنابەرانەی دێنە سوید بەرکەوتەی ئەشکەنجەن بەڵام بەهۆی کەمتوانایی کارمەندانی بواری تەندروستی کە لە پرسی ئەو کەسانە دەکۆڵنەوە یارمەتی پێویست نادرێن، ئەمە کێشەیەکەی یەکجار گەورەیە بەڕای بەرپرسی یەکەی تەندروستی لە ڕێکخراوی خاچی سوور.

-  ئێڤا هاڵ دەڵێت لە سویددا ژمارەیەکی کەم لە پزیشکەکان توانای لێکۆڵینەوەیان لە قوربانیانی ئەشکەنجە و تۆمارکردنی زنیاریی لەوبارەیەوە هەیە بەشێوەیەک کە بتوانرێت لە پرۆسەی دادا بەکاربهێنرێت.

ساڵی پار دەستگەی کۆچ لە هەڵویستێکی دادوەرییانەدا ڕایانگەیاند کە کەسی پەناخواز مافی ئەوەی هەیە کە لێکۆڵینەوەیەکی تایبەت بە ئەشکەنجەی لەلایەن شارەزایەکی پزیشکییەوە بۆ بکرێت  تا لە هەڵسەنگاندنی داواکەیدا بەکاربهێنرێت. ئێڤا هالل بەرپرسی ڕێکخراوی خاچی سوور دەڵێت بەنیازین کۆرشێک بۆ پزیشکەکان بکەینەوە و فێری چۆنییەتی لێکٶلینەوە لە قوربانیانی ئەشکەنجە بکرێن.

جێی ئاماژەیە لە ماوەی ئەمساڵدا نزیکەی 54 هەزار پەناخواز بێنە سوید ج اگەر بەپێی ئامارەکان بێت دەبێت نزیکەی 18 هەزاریان بەرکەوتەی ئەشکەنجە بن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".