Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/

چارەسەرسازی شێرپەنجە لە سویددا نادادپەروەرانەیە

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 8 augusti 2013 kl 12.52
foto: scanpix

ژمارەی پسپۆڕانی بواری چارەسەری شێرپەنجە لەهەرێمە جیاوازەکانی سویددا نایەکسانە ئەمەش وا دەکات کە چارەسەری نەخۆش و خزمەتگوزارییەکانی ئەو بوارە نادادپەروەرانە و نایەکسانە، بەپێی بەدواداچوونێکی کۆمەڵەی ئۆنکۆلۆجی سویدی.

-  پرۆفێسۆر و سەرپزیشک رۆگەر هێنریکسۆن دەڵێت جیاوازییەکی ناوچەیی لەو بوارەدا بەدی دەکەین بەتایبەت لە ڕۆژئاوای سوید و ستۆکهۆلم کە جیاوازییەکی زۆر لە دابەشبوونی ژمارەی ئۆنکۆلۆگەکاندا بەدی دەکەین.

بەپێی لێکۆڵینەوەکە کە لە وتارێکدا لە ڕۆژنامەی ئەمڕۆی (Dagens Nyheter) دا ڕاگەیەنراوە بۆ نموونە لە ڕۆژئاوای سوید ساڵی 2011 بۆ هەر 367 نەخۆشێکی شێرپەنجە پزیشکێک هەبووە بەڵام لە ستۆکهۆلم هەر 109 نەخۆشێک پزیشکێکی بەرکەوتووە.

رۆگەر هێنریکسۆنی پرۆفێسۆر دەڵێت هۆکاری ئەو ناعەدالەتی دابەشبوونە زۆرە بۆ نموونە بواری تەندورستی بەشێوەی جیاواز ڕێکخراوە. هەرچەندە تا ئێستا لەوە نەکۆڵراوەتەوە کە ئاخۆ هیچ جۆرە پەیوەندییەک لەنێوان ژمارەی پسپۆڕانی بواری شێرپەنجە  و ژمارەی نەخۆشە چارەسەرکراوەکان هەیە یان نا بەڵام بەڕای هێنریکسۆن بێگومان ژمارەی پسپۆڕان کاریگەری لەسەر چارەسەرسازی شێرپەنجە هەیە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".