foto: scanpix

دەستبەسەراگرتنی ئامفێتامین دووجا زیادی کردووە

لەماوەی نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا دەستگەی گومرگی سویدی دەستی بەسەر 110 کیلۆ لە ماددەی هۆشبەری ئامفێتامین گرتووە، ساڵی پار ئەم کاتە ئەو ڕێژەیە تەنها 50 کیلۆ بوو، پێرار 26 کیلۆ. ئەو بڕە ئامفێتامینەی پۆلیسی گومرگ ئەمساڵ دەستی بەسەردا گرتووە نرخەکەی بە 27.5 ملیۆن کرۆن دەخەمڵێنرێت.

هۆکاری ئەم زیادبوونە تا ئێستا نەزانراوە بەڵام یەکێک لە هۆکارەکان ڕەنگە ئەوە بێت کە دەستگەی گومرگی سویدی هاوکاریییان لەگەڵ هاوکارە ئەوروپییەکانیان باشتر بووە.

 جێی باسە دەستبەسەراگرنتی ماددە هۆشبەرەکانی وەک هێرۆین و کۆکاین کەم بۆتەوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade ljud i menyn under Min lista