Foto: Berit Roald/Scanpix

ئاپپی ڤیرۆساوی زیادی کردووە

بڵاوبوونەوەی ڤیروس بەهۆی ئاپپە ئاساییەکانەوە لە نێو موبیلتەلەفۆنەکاندا زیادی کردووە بەشێوەیەک لەچاو ساڵی پاردا ژمارەی ئاپپە زەرەمەندەکان شەش جار زیادی کردووە.  ئەو ئاپپانە لە ڕێی چین و ڕوسیاوە دێن و زۆربەی کات موبیلتەلەفۆنەکەت دەشێوێنن یاخود پارەت لێ دەدزن.

بۆ نموونە ئەو ئاپپانە موبیل تەلەفۆنەکەت خاو دەکەنەوە، نامەی ئەلەکترۆنی ئێس ئێم ئێسی گرانت بۆ دەنێرن یاخود ئەدرێسەکانت کۆپپیەدەکەن و بەناوی تۆوە ڤیرۆس بۆ هاوڕێکانت دەنێرن. لە حاڵی حازردا چەندین ماڵپەرێ دابەزاندنی ئاپپ هەیە کە بە ڕووکەش باوەڕپێکراو دەردەکەون بەڵام لەڕاستیدا ئاپی کۆپییەکراوی زەرەرمەندن و زۆربەی کات بێبەرامبەرن تا هەڵبخەڵەتێت و دایان بەزێنێتە موبیلەکەت.

زۆربەی ئەو ئاپپانەش لە موبیلتەلەفۆنی ئاندرۆیدا بڵاو دەبنەوە.

بۆ خۆپاراستن لەو ڤیروسانە ئان ماری ئێکلوند بەرپرسی ئاسایش لە سەرۆکایەتی سایتە سویدییەکان دەڵێت بەرنامەی بەرگرتن لە ڤیروس هەیە، هەروەها ئەو کاتەی لە دەرەوەی ماڵێت ئینتەرنێتە بێتەلەکەت (trådlös uppkoppling) بکوژێنەرەوە تا کۆپیوتەر و موبایلی دیکە نەیەنە موبیلەکەتەوە. ڕێگەیەکی دیکە ئەوەیە کە بۆ نموونە لە ڕێی گوگلەوە بەداوی ناوی ئاپەکەدا بگەڕێ لەوێ زۆر جار زانیاری سەبارەت بە ئاپەکە و دروستییان وەردەگریت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".