Foto: Anders Wiklund/Scanpix

گۆڕانکاری لە کۆمەکی ڕۆژنامەکاندا دەکرێت

بەپێی پێشنیازی نوێی کۆمیتەی کۆمەکی ڕۆژنامەکان (Presstödskommittén)گۆڕانکاری لە کۆمەکدا دەکرێت و چاوەڕی دەکرێت ڕۆژنامەی شارە گەورەکان زەرەرمەند بن، لەبەرئەوەی بەپێی پێشنیازەکە  کۆمەکی حوکوومەت بۆ ڕۆژنامە مامناوەندییەکان زیاد دەکات ئەوەش لە بەشی ڕۆژنامە گەورەکانی وەک (Svenska Dagbladet)  و (Skånska Dagbladet) دەبرێت بەپێی سەرچاوەیەکی دەستگەی هەواڵەکانی ڕادیۆی سوید، ئێکۆت.

لەحاڵی حازردا بۆ ئەوەی ڕۆژنامەیەک کۆمەکی دەوڵەتی وەربگرێت دەبێت 1500 تیراژی هەبێت بەپێی پێشنیازەکە چیتر دەبێت تیراژی ڕۆژنامەیەک 2000 بێت  و هەر سێ ساڵ جارێک بگۆڕدرێت.

هەر بەپێی ئەو پێشنیازە نوێیە داوا کراوە کە هاوکاری نێوان ڕۆژنامە و ئە وکۆمپانیایانەی بۆیان دابەش دەکەن بوەستێنرێت و لەبری ئەوە کۆمپانیای (Posten) لەگەڵ دابەشکردنی پۆستددا ڕۆژنامەکانیش دابەش بکات، ئەمە هەم  ژینگە پارێزییە و هەم خەرجی کەم دەکاتەوە.

چاوەڕێ دەکرێت لەماوەی چەند هەفتەیەکدا کۆمیتەی کۆمەکی ڕۆژنامەکان پێشنیازەکەی ئاشکرا بکات و لەگەڵ تەواوبوونی پێشنیازەکە بدرێتە حوکوومەت و لەساڵی 2017 بخرێتە کار.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".