Foto: Drago Prvulovic/Scanpix

یاسا و ڕێساکانی بیمە لە سوید بۆ قەرەبووکردنەوە لە کاتی دزیدا

یاسا و ڕێساکانی بیمە لە سویددا
11 min

لە سویددا بەتایبەت بە هاوینان ڕێژەی دزیی ناو ماڵ، ئوتومبێل، گەمێ، یا خود موبایل و کۆمپیوتەری دەستی زۆر دەبێ و ئەم دزییانە گەشتیارانیش تووش دەکا. بۆیە دەزگای پۆلیس لە سەر ماڵپەڕی تایبەتیی خۆی یا لە میدیاکۆمەڵایەتییەکاندا بەردەوام زانیاریی پێویست بۆ خۆپارێزی و بەرگری لەم تاوانە بڵاو دەکاتەوە.

بۆ زانیاریی زیاتر لە سەر چۆنەتیی قەرەبووکرانەوەی ئەم دزییانە لە لایەن شیرکەتە بیمەکانەوە لەگەڵ بورهان سەید قادر زانیاریدەرێکی شیرکەتی بیمەی فۆلکسام قسەمان کرد کە بەرپرسی بەشی کوردییە و لە ساڵی ٢٠٠٨ەوە بەم زمانەش لە پاڵ ١٩ زمانی ‌تر زانیاریی راستەوخۆ بۆ موشتەرییەکانیان بڵاو دەکەنەوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".