Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/

ژنە ونبووەکە بە کوژراوی دۆزرایەوە

ئەو ژنە 23 ساڵانەیەی لە کۆمۆنی ترۆلهێتان کە لە مانگی جونییەوە دیار نییە دوێنێ ئێوارە لەلایەن چەند کەسێکەوە لە دارستانێکدا تەرمەکەی دۆزراوەتەوە. هەرچەندە لاشەی ژنە تێکچووبوو بەڵام بەهۆی دۆزینەوەی خاڵی کوتراوەی سەرجەستەیەوە (tatuering) پۆلیس توانی پێناسەی ئەو ژنە دیاری بکات.

جێی باسە بە گومانی کوشتنی ئەو ژنە پیاوێکی 36 ساڵانە کە لە شاری یۆنشێۆپینگ دەژی و دیار نەما بوو فەرمانی دەستگیرکردنی لەلایەن پۆلیسەوە بۆ دەرچوو تا لە کۆتایی مانگی ڕابوردوودا خۆی ڕادەستی پۆلیسی پۆلۆنی کردەوە.  

ئێستاش پرۆسەی تەسلیمکردنەوەی بە سوید بەڕێوەیە و بڕیارە لە 15 ی ئەم مانگە بهێنرێتەوە سوید و بخرێتە بەر پرۆسەی دادگایی کردن، بەڵام پیاوەکە تا ئێستا نکوڵی لە کوشتنی ژنەکە دەکات.

هەر سەبارەت بەو دۆزە دوو پیاوی دیکەی تەمەن 31 و 35 ساڵ بە گومانی پەیوەدنییان بەو تاوانەوە بە فەرمانی دادگای سەرەتایی (Vänersborg) دەستبەسەرن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".