foto: scanpix

ڕەنگە گرێبەستی زارەکی نەمێنێت

حوکوومەت بەنیازە گرێبەستی زارەکی لە بواری کەرتی ئابووریدا بۆ نموونە بەستی گرێبەستی خانەنشینی سەرەتایی نەهێڵێت، لە سویددا نەریتێک هەیە کە گرێبەستی زارەکی هەمان سەنگی گرێبەستی نوسراوی هەیە بەڵام وەزیری بازاڕی ئابووری پێتەر نورمان لە ماوەی پاییزی داهاتوودا پێشنیازی گۆڕینی ئەو نەریتە دەکرێت، بەو پێیە ئەو گرێبەستانەی لە ڕێی تەلەفۆنەوە لەگەڵ کڕیاردا دەبەسترێت دەبێت گرێبەستێکی نوسراویشی لەگەڵ بێت بە ئیمزای کڕیارەوە تا بڕیاری کڕینەکە پەسەند بکرێت.

ئەم گۆڕانکارییە بەڕای نورمان لە بەرژەوەندی کڕیارە و گرنگە لەبەرئەوەی کڕیار لە حاڵەتی گرێبەستی زارەکیدا بێدەسەڵات دەمێنێتەوە بەتایبەت بەساڵاچوان کە بە گرێبەستی زارەکی هەڵدەخەڵەتێن.   

هەرچی  نوێنەرایەتی کڕیارانە دەڵێن ئەم پێشنیازە دەبێت جگە لە کەرتی خزمەتگوزارییە ئابوورییەکان هەموو فڕۆشتنێکی تەلەفۆنی بۆ نموونە بواری کارەبا و تەلەفۆنیش بگرێتەوە.

جێی ئاماژەیە حوکوومەت بە نیازە لە پاییزی داهاتوودا پێشنیازەکە بخاتە بەردەم پەرلەمان.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".