Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/
foto: Sveriges Television

پۆلیس دۆزی پیاوە دەرگالێداخراوەکەی پشتگوێ خستبوو

ماوەی مانگێک پۆلیس ئاگادارکرابۆوە کە پیاوێکی بەساڵاچوو لەیەکێک لە خانەکانی پیران لە گەڕەکی هودینگێی ستۆکهۆلم لە ژورێکی تەختینەی بێپەنجەرەدا دەرگای لێ داخراوە بەڵام پۆلیس بەدەم ئەو هۆشدارییەوە نەچووە تا ڕۆژی شەممەی ڕابوردوو دوای ئاگادارکردنەوەیەکی نوێ پیاوە بەساڵاچووەکە براوەتە نەخۆشخانە.  ئێستا پۆلیس خەریکی لێکۆڵینەوەیەکی ناوخۆیین تا لەوە بکۆڵنەوە کە بۆچی هۆشداریی یەکەم پشتگوێ خراوە.

شایەتحاڵێک هیبە ئەلخەبیرییە ئەو ژنەی کە دایکی خۆی لەو خانەی پیرانەدایە و ئاگاداری یەکەمی دابووە پۆلیس و پەیمانی لێکۆڵینەوە لە ئاگادارییەکی درابووێ بەڵام ئەو کاتەی تەلەفۆنی بۆ بەدواداچوونی کردبوو ڕاگەیەنرابوو کە هێشتا ئاگادارییەکەی لێ نەکۆڵراوەتەوە و لەبەینی چەند کەسێکدا دەستاودەستی پێ کراوە.  

جێی باسە دەستگەی پشکنینی تایبەت بە تەندروستی و چاودێری بەنیازە لێکۆڵینەوەی سەرەتایی سەبارەت بە هەڵەی کار و ئازادی زەوتکردنی نایاسایی دژ بە کۆمپانیای چاودێریی بەساڵاچووانی (Aleris) دەست پێ بکات.  

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".