foto: Scanpix

سکاڵا دژ بە داخستنی دۆزی پیاوەکەی هیوسبی تۆمار کراوە

دوو کەس سکاڵا دژ بە سەردادوەری گشتی (Chefåklagare) ئێڤا فیننێ لە نوێنەرایەتیی دادوەریی سەر بە پەرلەمان تۆمار دەکەن کە بڕیاری داخستنی دۆزی ئەو پیاوە 69 ساڵانەیەی دا کە لە گەرەکی هیوسبی  لە ستۆکهۆلم لەلایەن پۆلیسەوە کوژرا.

سکاڵاکەران  پێیان وایە لێکۆڵینەوەکان لە دۆزی ئەو پیاوە کوژراوە لە ئاستێکی نزمدا بووە و دەبوا پۆلیسەکە دادگایی بکرێت.

بەبیر دێنمەوە کە سەرەتای ئەم هەفتەیەبوو کە  سەرپارێزەری گشتی بەرلێکۆڵینەوەکانی تایبەت بە دۆزی ئەو پۆلیسە داخست کە گومانی کوشتنی پیاوێکی 69 ساڵانە ی دانیشتووی گەڕەکی هیوسبی لێ دەکرا. سەرپاریزەری گشتی ئێڤا فیننێ لە دەستگەی پۆلیس گشتی وتی هیچ هۆکارێک نەماوە بۆ لێکۆڵینەوە لەو دۆزە لەبەرئەوەی ئەو پۆلیسە لە ناچاریدا تەقەی لەو پیاوە کردووە.

ڕووداوەکەش ناوەڕاستی مانگی مای ڕابوردوودا ڕوویدا کاتێک هەواڵ درابووە پۆلیس کە ئەو پیاوە بە چەقۆ هەڕەشەی لە چەند کەسێک کردووە، کاتێک پۆلیس دێنە ماڵی پیاوەکە گوایا هەڕەشەی لە پۆلیس کردووە ناچار پۆلیسێکیان تەقەی لێ دەکات و دەمودەست دەمرێت. هەر ئەو ڕووداوە بوو تەنگژە و پێکدادانەکانی لە هیوسبی و گەرەکەکانی دەوروبەری نایەوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".