Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/

سێکس کڕین لە مالمیۆ ئازادە

foto: scanpix

سێکس کڕین هەرچەندە بەپێی یاسا تاوانە بەڵام لە شاری مالمیۆ ئازادە بەپێی یاریدەدەری بەڕێوەبەری پۆلیسی سنوور لەیف فرانسۆن کە لە هەوڵی دامەزراندندی گورپێکی تایبەت بە پرسی لەشفرۆشیدایە. فرانسۆن لە وتارێکی ڕۆژنامەی (Sydsvenskan) دەڵێت کاری پۆلیس دژ بە لەشفرۆشی تەنها گاڵتەیە و هیچی تر.

بەپێی فرانسۆنپۆلیس زانیارییەکی زۆری سەبارەت بە لەشفرۆشی لە ساڵۆنەکانی مەساجکردندا پێ دەگات بەڵام پۆلیس ئەو دۆزانە پشتگوێ دەخات و لەبری ئەوە تاوانی دیکە لەبەر دەگرن.

فرانسۆن دەڵێت هەندێک لەو شوێنی مەساجانە بە ئاشکرا ڕێکلام بۆ کاری سێکسی دەکەن، پاتریک یوهانسۆنی بەرپرسی پۆلیسی سنوور دانی پێدادەنێت کە ئەو جۆرە پێشێلکارییانە لە یاسا لەبەرناگرن.

هەرچی یاریدەدەرەکەیەتی فرانسۆن دەڵێت دەبێت لە شاری مالمیۆش وەک ستۆکهۆلم گروپێکی تایبەت بە پرسی لەشفرۆشی  هەبێت کە بەردەوام پەیوەندی لە گەڵ دەستگەی پرسە کۆمەڵایەتییەکان و ئەو گروپانەدا هەبێت کە کاری سێکس فرۆشی دەکەن. بەوشێوەیە بەڕای فرانسۆن دەتوانرێت تۆڕی لەشفرۆشی و بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە باشتر بدۆزرێنەوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".