سەرباری ڕەخنەکان بێکارێکی زۆر لە فاس ترێدا تۆمارن

ژمارەیەکی زۆر لە بێکارانی ماوە درێژ لە قۆناغی سێیەمی پرۆگرامی گەرەنتی کار و گەشەپێدان ناسراو بە (Fas 3) تۆمارن ئەمە لە کاتێکدایە کە ڕەخنەیەکی زۆر لەسەر ئەو پرۆگرامە هەیە و داوای نەهێشتنی قۆناغی سێیەم کراوە.

پێش دوو ساڵ بەرەی ئوپۆزسیۆن لە پەرلەمان داوایان لە حوکوومەت کرد ئەو قۆناغە نەهێلێت بەڵام لەو کاتەوە ژمارەی تۆمارکراوان لەو قۆناغەدا بێوێنە زیادی کردووە لە نزیکەی 500  26 کەسەوە بۆ نزیکەی 40 هەزار کەس.

جێی باسە قۆناغی سێیەم فاس ترێ (Fas 3) ساڵی 2007 داهێنرا وەک بەشێک لە پرۆگرامی گەرەنتی کار و گەشەپیدان (jobb och utvecklings garanti)، بەڵام ڕەخنەیەکی زۆری لەسەرە کە بێکاران لەو قۆناغەدا قەتیس دەمێنن و لەبری کاری ڕاستەقینە  بۆ ماوەیەکی زۆر پراکتیک لە شوێنێکی کاردا بێ بەرامبەر ئەنجام دەدەن. سەرچاوەی بژێویشیان کۆمەکی کۆمەڵایەتی یاخود بیمەی بێکارییە بەپێی پاشخانی کاری کەسەکە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".