foto: hämtat från förbundets hemsida

یەکیەتیی کەمئەندامان داوای ڕێفۆرم دەکەن

کەموکورتی لە فێرگا سەرەتاییەکاندا دەبێتە هۆی دواکەوتنی فێرخوازانی  سستئەندام بەشێوەیەک ناتوانن لە هەموو وانەکاندا دەربچن ئەمەش کار لە داهاتوویان و شانسی خوێندنی باڵایان دەکات. لەو بارەیەوە یەکیەتیی کەمئەندامان (Handikappförbundet) کە ڕاپرسییەکی لە نێو ئەندامەکانیدا ئەنجام داوە داوای ڕیفۆرم لە یاسای فێرگا و پلانی خوێندندا دەکەن.

لەسەدا 75 ی ئەو کەسانەی وەڵامی ڕاپرسییەکەیان داوەتەوە دەڵێن ئەندامانیان بەهۆی یاسای فێرگاکانەوە کاریگەرییان لەسەر بووە و 63 لەسەدا دەڵێن فێرخوازانیان ناچار دەکرێن بچنە فێرگایەکی دیکە لەوەی کە خۆیان ئارەزووی دەکەن.  

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".