Peter Mangs. Wêne: Stig-Åke Jönsson/Scanpix

پێتر مانگس لە زینداندا دانی بە قەتڵێکدا هێنا

ڕیزەکوژەری باژاری مالموێ، پێتر مانگس دان بە کوشتنی یەکی لەو دوو کەسەدا دێنێ کە بە هۆیەوە حوکمی زیندانی هەمیشەیی دراوەتێ. مانگس بە ڕۆژنامەی (سیدسڤێنسکا) دەڵێ کە ئەوا ئەو بوو ترێز پەرشۆنی لە ئوکتۆبەری ساڵی ٢٠٠٩دا لە ئوتومبێلێکدا کوشت.
ڕۆژنامەکە لە زیندانی کوملا چاوی بە مانگس کەوتوە کە لەوەتەی هاوینی ڕابردووە بۆ هەمیشە تێیدا زیندانی دەمێنێتەوە. ئەم دەنگەش لەوێ هەڵگیراوەتەوە کە مانگس دەڵێ ئەو بووە تەقەکەی لە ترز پەرشۆن کردووە، دەنگەکە لە سەر ماڵپەڕی ئەم ڕۆژنامەیەدا بڵاو کراوەتەوە.

 ئەمە لە حاڵێکدایە کە مانگس لە ڕەوتی مەحکەمەکەیدا نکۆڵیی لەم دوو قەتڵە کردبوو کە بە هۆیەوە حوکمی زیندانی تاهەتایی بەسەردا سەپێنرابوو. کاتێ هەواڵنێری ڕۆژنامەکە لێیدەپرسێ کە ئەدی بۆچی پێشتر دانی بەم قەتڵەدا نەهێناوە دەڵێ ئاخر زۆر کەللەشەق بووم و نەمدەویست دان بە دەسەڵات و شەرعیەتی مەحکەمەدا بێنم.

پێتر مانگس دەڵێ ئەم قەتڵەم بە پێی بەرنامە کردبوو و لێی پەژیوان نیم بەڵام بەداخەوەم ئەگەر کەسێک پێی ڕەنجابێ!

دادستانی پەروەندەکە بەم ڕۆژنامەیەی گوتووە کە ئەم دانپێدانانە هیچ لە حوکمە دراوەکەی ناگۆڕێ و زیاتر لەم دانهێنانە پێویستە بۆ ئەوەی مەجبوور بین جارێکی‌تر فایلەکەی بکەینەوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".