Foto: Jonas Ekströmmer / Scanpix

یەک لە پێنج خانووی سەر بە کۆمۆنی ستۆکهۆڵم فرۆشراون

لە سەرەتای ساڵی ٢٠٠٨ەوە، یەک لە پێنج خانووی سەر بە کۆمۆن لە پارێزگای ستۆکهۆڵمدا فرۆشراون و ئەم کۆمۆنە ئێستا ئیدی بە فرۆشتنی ٢٨٠٠٠ ماڵ، خانووی کەمتری لەبەردەستدا ماوە. دوای ستۆکهۆڵمیش کۆمۆنەکانی ئوپلاندس‌ڤێسبی، سوندبیبەری، هوددینگێ و لیدینگوێ زورترین خانووی سەر بە کۆمۆنەکانیان فرۆشتووە.

دەزگای گەشەی سەر بە وەزارەتی ئابووریی سوید دەڵێ کەمبوونەوەی ڕێژەی خانووەکانی سەر بە کۆمۆن لە ستۆکهۆڵمدا دەتوانێ بەر بە گەشەی ئابووریی پارێزگاکە بگرێ بەتایبەت کە پێش‌بێنی دەکرێ حەشیمەتی پارێزگاکە لە ساڵی ٢٠٣٠دا بە ڕێژەی ٥٠٠ هەزار کەس زێدەتر بێت و لە ئێستایشەوە خانووی بەکرێ زۆر بەزەحمەت دەست دەکەوێ.

سیاسەتوانانی کۆمۆنی ستۆکهۆڵم بە ڕۆژنامەی سڤێنسسکا داگبلادێت دەڵێن کە فرۆشی ئەم خانووانە زۆر پێویست بوون. خانووی کۆن، دەبێ تازە بکرێنەوە و هی نوێ دەبێ سازبکرێن. ئەوەش پارەی پێویستە و ئێمە بۆ وەدەستهێنانی پارە، لێبڕاو بووین بە فرۆشی خانووبەرەکان.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".