Foto: Anders Wiklund//Scanpix

ناوەندی حوکوومەتیی بەدواداچوونی کێشە ئەخلاقییەکان ڕەخنەی ئەخلاقیی لێدەگیرێ

ناوەندی حوکوومەتیی بەدوادواچوونی کێشە ئەخلاقییەکان (etikprövningsnämnden) لە لایەن حیسابداریی حوکوومەتەوە ڕەخنەی لێگیرا کە خۆی پێشێلی بوارە ئەخلاقییەکانی کردووە و لە کۆبوونەوەیەکی درێژی یەکشەو و ڕۆژی خۆیدا لە کۆشکێکی دەرەوەی ستۆکهۆڵمدا زیاتر لە ١٣٠ هەزار کرۆنی خەرجکردووە بۆ نموونە بۆ خواردن، خواردنەوەی ئاڵکۆڵی و بەرێگرتنی پیانوو ئەویش بۆ هەژدە کەسان.

خەرجکرانی ئەم پارەیە زۆرە کە لە راستیدا هی باجی خەڵکە، لە روانگەی حیسابداریی حوکوومەتەوە جێی قەبووڵکردن نییە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".