Foto: Scanpix

ناو و ئادرێسی نهێنیی خەڵک کەوتوونەتە سەر ئینترنێت

لە ماڵپەڕی راتسیت کە شیرکەتێکی زانیاریدەرە لە سەر ئیعتیباری بانکیی کەسان،دەکرێ بە ئاسانی دەستت بە ناو و لیستەی ئەم ژنانە رابگا کە لە خانووەکانی ئەمن بۆ داڵدەدانی ژنان لە تەواوی سویددا دەژین یا خود پێوەندیان بەو ناوەندانەوە گرتووە. جگە لەو لیستانە، هەروەها دەکرێ ناونیشانی هەموو ئەو خانووە ئەمن و شوێن داڵدەدانی ژنانیش پەیدا بکەی کە لە راستیدا دەبێ نهێنی بن.

سەرۆکپۆلیسی شاری نۆرشۆپینگ، ئان ئاسپ کە بە شێوەیەکی چالاک لەسەر پرسی ژنان کار دەکا واقی لەم کارە سوڕماوە و دەڵێ بڕوام نەدەکرد ئەم شتە ڕاست بێ. ئەمە بۆ ئەو ژنانەی پێویستییان بە پاراستن و بەنهێنی مانەوە هەیە، بەڕاستی کارەساتە.

ئانجێلا بووسانگ سەرۆکی فیدراسیۆنی خانووەکانی داڵدەی ژنان دەڵێ ئەمە خودی ژنان و کچانن کە بڕیار دەدەن ئایا زانیارییەکانیان بڵاوبێتەوە یان نا، بەڵام لەم ماڵپەڕەدا هەموو کەس دەتوانێ بزانێ کام ژن لە کوێ دەژی. وەها ناونووسکرانێک نابێ هەبێ.

لە ماڵپەڕی راتسیت دا هەروەها دەکرێ دەست بە لیستەی ناوی زیندانییەکانیش ڕابگات،تەنانەت ئەوانەی لە گرتووخانەکانی دەروونی یا زیندانی گەنجاندا ڕادەگیرێن. ئەم زانیارییانە لە ئەسڵدا نهێنین و هەندێ کاربەدەست نەبێ، کەس ناتوانێ و بۆی نییە لێیان ئاگادار بێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".