wêne: Scanpix

دوو ساڵ زیندان بۆ ئەو سیاستوانەی دەسدرێژی کردە سەر هاوکارەکەی

سیاسەتوانێکی پارێزگای (Bohuslän) لە ڕۆژئاوای سوید حوکمی دوو ساڵ زیندانی دراوەتێ. ئەویش لەبەر ئەوەی لە مانگی مای ڕابردوودا لە کاتی مانەوەی لەگەڵ هاوکارێکی سیاسەتوانی خۆی لە هوتێلێکدا لە ستۆکهۆڵم، دەسدریژیی کردبوویە. ئەم پیاوە سیاسەتوانە دەبێ هاوکات ١١٥ هەزار کرۆنیش خەسارەت بداتە هاوکارە ژنەکەی دەسدرێژیی کردۆتێ.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".