Foto: Mats Andersson/Scanpix

"سوید دەبێ دڵخوازانە قەرەبووی نەزۆکبوونی جنسوەگۆران بکاتەوە"

لە سەرەتای هاویندا داواکارییەک پێشکەش بە وەزارەتی دادی سوید کرا کە تێیدا ١٤٢ کەسی ترانس‌سێکسوێل داوای ئەوەیان کردبوو کە دەوڵەتی سوید دەبێ قەرەبووی ئابووری بداتە ئەو کەسانەی بە نابەدڵی خۆیان نەزۆک دەبن. هیچ دووریش نییە کە دەوڵەت لە ئەنجامی بەدواداچوونێکی یاساییدا ناچار بێ خەسارەتی نەزۆکبوونی جنسوەگۆڕان بدات.

"ئینتی چاڤێز پێرێز" پسپۆڕی حوکوومەت لە پرسی یەکسانیی ژن و پیاودا لە لاپەرەی دێباتی ڕۆژنامەی داگێنزنیهێتردا دەنووسێ کە باشترە دەوڵەت ئەم  کارە بە دڵخوازی خۆی بکات و ترانس‌سێکسوێلەکانیش بخاتە ناو ئەم یاسایەی لە ساڵی ١٩٩٩دا لەسەر قەرەبووکرانەوەی ئەو کەسانەی ناخواستە نەزۆک دەبن پەسند کرابوو.

بە گوێرەی پەیمانی ئەورووپا ئەوە نایاساییە کە مەرج لەسەر کەسانی ترانس‌سێکسوێل دانێی کە ئاخۆ دەیانەوێ نەزۆک بن، یا خود مافی پزیشکییان لێ زەوت بکرێ. لە ساڵی ٢٠١٢ەش ئەمە لە سوید کرا و لەبەرامبەر نەزۆکیی ناخواستەدا، مافی پزیشکی درا بە ترانس‌سێکسوێلان.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".