Foto: Erik Thyselius/SR

پارتە فێمینیستەکانی ئەوروپا لە شاری ئوپسالە کۆدەبنەوە

پارتی داهێنەری فێمێنیستی سوید لە دەستپێشخەریکی نوێدا نوێنەری پارەتە فێمینیستەکانی ئەوروپا لە شاری ئوپسالە لە سوید لەم هەفتەدا کۆداکاتەوە. مەبەست لە کۆبوونەوەکە دیاریکردنی ئامانجی ئەو لایەنانەی بۆ هەڵبژاردەنەکانی داهاتووی پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا.

ساڵی ٢٠١١ بۆ یەکام جارە ڕێکخراوە پارتە فێمینیستەکانی ئەوروپاEuropean Feminist Parties Coordination Board  سەرەڕای بارودۆخی جیاوازی سیاسی  توانیان لە شاری  Gdansk لە وڵاتی پۆلەنیا کۆببنەوە. لە ئەمڕۆدا ئەمە سێیەمین جارە ئەم لایەنانە بۆ یەک ئامانج کە لە شاری ئوپسالەیە   کۆدەبنەوە.

بە پێی وتەبێژی کۆنگرەکە Carl Emanuelsson بۆ زۆربەی پارتە فێمێنیستیەکان زۆر حمەتە مافی خۆهەڵبژاردن بەدەستبهێنن لە ناوخۆی وڵاتانی ئەوروپا دا. لەبەر بەهۆی ئەو یاسا توندانەی کە لە ناوخۆی وڵاتانی ئەورپا دا پەیڕەوە دەکردێت لە کاتی هەلبژادنی پەرلەمانی ئەوڵاتانەوە و دەبێتە هۆی دواکەتنی ئەم پارتانە. پارتی داهێنەری فێمێنیستی سوید نمونەیەکی باشە بۆ بزوتنەوەی پارتە فێمێنیستیەکان لە ئەوروپا دا. لەبەر ئەوەی کە پارتی داهێنەری فێمێنیستی سوید توانیوەیەتی نوێنەری هەبێت لە شاروانیدا بۆ نمونە شارەوانی Simrishamn. لە هەلبژاندنی ڕابووردووی  پەرلەمانی ئەوروپا دا ساڵی ٢٠٠٩ توانیان لە سەرووی لە %٢،٢ دەنگەکان بدەستبهێنن ئەمەش بووە هۆی ئەووەی کە مافی کارتی هەلبژاردنیان بۆ چاپدەکرێت و لە هۆڵەکانی دەنگداندا لە سەرانسەری سویدا بڵاودەبێتەوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".