Foto: Bertil Enevåg Ericson/Scanpix

زانکۆکان لەوانەیە ببنە سێ تەرمین لە ساڵدا

سوسیالدیموکراتان پێیان وایە باشترە کە زانکۆ و فێرگە بەرزەکانی سویدی ببنە سێ تەرمین لە ساڵدا.
لە پێشنیازەبودجەی پایزەی حوکوومەتدا ئەم پێشنیارە هەیە کە زانکۆکان ببنە سێ تەرمینە و ئەمەش سی میلیۆن کرۆن خەرج هەڵدەگرێ. هۆیەکەی ئەوەیە کە ئەو کەسانەی دەیانەوێدەرسەکانی خۆیان لە ماوەیەکی کورتدا تەواو بکەن بتوانن لە ماوەی هاویندا بە جێی کارکرن یا پشوو، دەرس بخوێنن. ئەرکی لێکۆڵینەوە و دانانی خولی هاوینەش خراوەتە سەر ناوەندە بەرزەکانی خوێندن خۆیان، تا ژمارەی کۆرسەکانی هاوینەی خۆیان زێدە بکەن.

ئەم پێشنیازە ئەمڕۆ لە لایەن سەرۆکی پارتی سوسیالدیموکراتان ستێفان لوێڤێنەوە هاتە پێشێ کاتێ لە کۆنگرەی گەنجانی سوسیالدیموکراتدا لە تێبی وتاری پێشکەش دەکرد. ئەو گوتی: ئێوە سیاسەتێکی باشی چاکسازیخوازانەتان لە بواری خوێندندا هەیە و ئێمەش بۆ پێشنیازەبودجەی پایزەمان ئەم بۆچوونەی ئێوە دەدزین!

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".