Foto: Hasse Holmberg/Scanpix

دایکوباوکە سویدییەکان سترێسترینن لە ئەوروپادا

دایکوباوکە سویدییەکان سترێسترین دایکوباوکن لە ئاستی ئەوروپادا و ئەو کەسەی بێهاوسەرە و بەتەنها ئەرکی منداڵەکەی کەوتۆتە ئەستۆ حاڵی خراپترە کەچی کۆمەڵکە بە پێی پێویست تێگەشتنی بۆ هەلومەرجی ژیانی ئەو کەسانە نییە، ئەمە لێکۆڵینەوەیەکی نوێی ئەوروپی نیشانی داوە.

هانس بۆریس یەکێک لەو باوکانەیە بەتەنها لەگەل منداڵەکەی دەژی و یەکێک لە باوکانەیە زۆربەی کات هەست بە سترێس دەکات.

- ژیان وەک مەتەڵێکی لێ دێت، دەبێت کار بکەیت، خواردن ئامادە بکەیت و مناڵەکەش دەبێت فریای چالاکی و هاوڕێکانی بکەوێت، بۆریس دەڵێت هەمیشە دەبێت هەنگاوێک پێش پێداویستییەکان بکەویت، هەندێک ڕۆژ بەپێی دەقە و سەعات پلانەکانت داڕشتووە و ڕۆژی واش هەیە پێویستت بە پشووە و هەوڵ دەدەیت پلانی بۆ دابنێیت تەنانەت پلاندانن بۆ پشوودانەکەش دەبێتە مایەی فشار و سترێس.

هانس بۆریس لە شاری یۆنشێۆپینگ لەگەڵ کورە هەشت ساڵانەکەی دەژی، ماوەی پێن ساڵە بەتەنها دەژی و دەڵێت زۆربەی کات هەست بە سترێس دەکەم.

کێشەی ستریس تەنها بۆریس ناگرێتەوە بەڵکە دایکوباوکانی سویدی بەگشتی ژیانیان پڕلە سترێسە و بە زەحمەت بالانسی نێوان کار و منداڵ بەخێوکردینیان بۆ ڕادەگیرێت، ئەمە بەپێی لێکۆڵینەوەیەک کە ماوەی دەساڵە لە هەشت وڵاتی ئەوروپی لەو پرسەی کۆڵیوەتەوە و دەرکەوتووە سودیدییەکان لە هەمووان سترێسترن. ئەمە لەکاتێکدایە کە سوید باشترین بیمەی دایکوباوکایەتی و دایەنگا و شوینی کاتی ئازادی بۆ منداڵان هەیە.

بەپێی لێکۆڵینەوەکە هۆکاری ستڕیسی سویدییەکان ڕەنگە ئەوە بێت کە لە سویددا چاوەڕوانییەکان لەسەر دایکوباوک و چاوەڕوانی دایکوباوک خۆشیان زیاترە بەراورد بە باقی ئەوروپا. بۆ نموونە هەوڵ دەدەیت لە کاردا سەوکوتوبیت و پێش بکەویت، خواردنی خۆشیش بزانیت، فریای وانە و خوێندنی مناڵەکانیش بکەویت ئینجا ماڵێکی جوان و پاکوخاوێنیشت هەبێت. ئەمە هاوکێشەیەکە ڕاگرتنی هەروا ئاسان نییە بەتایبەت کە بێهاوسەر و تەنها بیت لەگەڵ منداڵەکەت بەڕای بۆریس.

-   ئا بەڕاست ئەوەت کە تایبەتە بە خواردن، لەبری ئەوەی خواردنی ئامادەکراو بکڕێت بۆ نموونە کفتە نێرگزی (köttbullar) ی ئامادەکراو بخەیتە تاوەیەک و بە بیست دەقەیەک خواردنەکە ئامادە بێت، بەهەرحاڵ هاوڕێم هەیە  ئەمە قوبوڵ ناکات و دەڵێت باشتر وایە خۆت کفتەنێرگزییەکە دروست بکەیت و هەر نیو سەعاتێک زیاتر دەبات، بەڵام بۆریس دەڵێت ئاخر بۆ کەسێکی وەک من ئەو نیو سەعاتە زۆرە و ڕەنگە لەو ماوەیەدا لەبری چێشت لێنان فریا بکەوم یارمەتی منداڵەکەم بەم وانەکەی بخوێنێ.   

ئەو دایکوباوکانەی بێهاوسەرن و یەکێکیان بە تەنها ئەرکی منداڵی دەکەوێتە ئەستۆ گروپێکی  گیرۆدەن لە کۆمەڵگەدا و بۆ ئەوەی بتوانن ژیانێکی ئاسایی ببەنە سەر دەبێت بۆ نموونە خاوەنکارەکەیان تێگەشتنی بۆ بارودۆخی ژیانیان هەبێت، بەڵام بەپێی لێکۆێنەوەکە ئەو دایکوباوکانە پشتگیری تەواو ناکرێن و سوفیا لیۆفگرێن بەرپرسی گشتی ڕێکخراوی دایکوباوک بێوێنەکانە (Makalösa föräldrar) دەڵێت بۆ نموونە ڕەنگە خاوەنکار ئەو دایکوباوکانە بخاتە بەر دووڕیانی هەڵبژاردنێک مۆڵەتی دایکوباوکایەتی یاخود کارێکی باشتر.

-   بۆ نموونە خاوەنکارەکە ئاوهات پێ دەڵێت: ئا لەم کاتەدا کە ئیش و کاڕیکی زۆرمان هەیە داوای مۆڵەتی دایکایەتی یاخود باوکایەتی دەکەیت دەبێت بزانیت کە منیش کارە نوێ باشەکەت نا دەمێ. ئێمە لێۆفگرێن دەڵێت دەمانەوێت ئەم بارودۆخە بگۆڕین و ئەو خاوەنکارانەی ئەم جۆرە هەڵوێستە نێگەتیڤانەیان هەیە  دەبێت کۆرشیان بدرێتێ کە بە تایبەت ئاسانکاری بۆ مۆڵەتی باوکایەتی بڕەخسێنن.

بەڵام لە پاڵ ئەمانەشدا پێویست بە بڕیار و گۆڕانکاری لە ئاستی سیاسیدا دەکات، سوفیا لیۆفگرێن دەڵێت هەڵگرتنی ئەرکی منداڵ لەلایەن هەردوو لاوە واتا دایک و باوکیش کارێکی گرنگە هەربۆیە ئێمە لە ڕێکخراوی دایکوباوکانی بێوێنە لەهەوڵی ئەوەداین کە مۆڵەتی دایکوباوکایەتی لە نێوانیاندا دابەش بکرێت.

-  ئەگەر دوو هاوسەرەکە جیاشبووبنەوە گرنگ نییە هەردوو لا دەبێت ئەرکی دایکوباوکایەتی دابەش بکەن و پەروەردەی منداڵ بگرنە ئەستۆ، ئەوەش دەبێت لە قۆناغی تەمەنی سەرەتایی منداڵەکەوە دەست پێ بکات تا لەگەڵ گەورەبوونیدا دابەشکردنی ئەرکەکانیشی لەلایەن دایکوباوکە بە شێوەیەکی سروشتی گەشە بکات.

جێی باسە ڕێکخراوی دیکوباوکە بێوێنەکان سیاسییانە کار بۆ بەرزکردنەوەی پرسی ئەو دایکوباوکانە دەکات کە بێ هاوسەرن و بەتەنها ئەرکی منداڵیان کەوتۆتە ئەستۆ. خواستی ئەم گۆڕانکارییانە لەلایەن هانس بۆریسەوە پێشوازی لێ دەکرێت و دەڵیت لەو کاتەوەی کوڕەکەی هەشت ساڵی پڕردۆتەوە چیتر مافی مۆڵەتی باوکایەتی نەماوە ئەوەش مانای ئەوەیە کە چیت ناتوانێت لەکاتی پشووی فێرگادا لەگەڵ کوڕەکەی بمێنێتەوە و لەگەڵیدا بەشدای چالاکییەکانی کاتی ئازادی بێت.

-  بۆریس دەڵێت گەر بکرابا و ماوەی مۆڵەتی دایکوباوکایەتی تا 12 ساڵی بوایە باشتر دەبوو چونکە ئیتر لەو تەمەندا منداڵەکە پشت خۆی دەبەستێت و دەتوانێت خۆی بچێتە چالاکییەکانی یاخود خواردن بۆ خۆی گەرم بکاتەوە.

جێی باسە ئەو لێکۆڵینەوەیەی لە ئاستی ئەوروپادا لەسەر پرسی دایکوباوکان و پرسی سترێس لە ژیانیاندا کراوە لەلایەن یەکیەتیی ئەوروپاوە دارای کراوە و پاشخانەکەی وردبوونەوە بووە لە هۆکاری کەمبوونەوەی منداڵ دروستکردنە لە  ئەوروپادا. بۆ ئەو لێکۆڵینەوەیە نزیکەی 300 دایکوباوک گفتوگۆیان لەگەڵدا کراوە و نزیەی چل کەسیان  سویدی بوون.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".