Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/

ئەم بەیانییە لە ئومیۆ لافاو هەڵسا

Foto: Lennart Odhström/SR

بارانی بەگوڕی شەوی ڕابردوو و ئەم بەیانییە لە ئومیۆ، لافاوی گەورەی لێکەوتەوە. ناوەندی فریاگوزاریی ئەم شارە سەعات شەشی بەیانی لە پێویستبوونی یارمەتی ئاگادار کرایەوە. پیاوێک کە بەهۆی کۆبوونەوەی ئاوێکی زۆر لە بەر دەرگای بینای ماڵە ئاپارتومانییەکەی، نەیدەتوانی لە ماڵ بێتە دەرێ.

هەروەها دوو ئوتومبێلیش لە ژێر پردی ‌هێڵی قیتار قەتیس مابوون و ڕێی هاتوچۆی ئوتومبیلەکانی‌تریان  گرتبوو. چەند تونێلی دووچەرخە، پاسکیلیش، پڕ ببوون لە ئاو و هاتوچۆیان ڕاگرتبوو.

بەرپرسی ناوەندی فریاگوزاریی ئومیۆ ڕایگەیاند کە ئەم بەیانییە سەرجەم ١٥ داوای یارمەتی گەیشتە ئەم ناوەندە، بەڵام لەم ناوەدا زیاتر گرنگی دەدرێتە کۆمەلگەیاندن بەو کەسانەی لە ناو ماڵ یا ئوتومبێلدا قەتیسماون. ئێستا ئاستی لافاوەکە تا رادەیەکی زۆر دابەزیوە و هیچ ڕاپۆرتێک لە خەساری گیانی بەم ناوەندە نەگەیشتووە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".