Foto: Christian Blom/Scanpix

ئوتوبوسێکی گەشتیاریی سوید لە ڕووداوی قورسی پێکدادان لە نەرویژ

بە هۆی کارکردنی سەرجادە بە دوای ئاگرکەوتنەوە‌یەکی کۆن لە توونێلێک، هاتووچوەکان بە جادەیەکی تەنگەبەردا ڕێنومایی کران و ئەمە ڕووداوێکی قورسی لێکەوتەوە کە تێیدا دوو ئوتوبوسی سویدی و نەرویژی پێکیان دادا و تێیدا پیاوێکی نەرویژی و ژنێکی تایوانی کوژران و پێنج کەسیش بریندار بوون کە دوو کەسیان برینەکانیان قورسە و بە هێلیکۆپتەر گەیەنرا نەخۆشخانە. ئەم ڕووداوە ئێوارەی دوێنێ، لە ١٥ مایلی باکووری ڕۆژهەڵاتی شاری بەرگنی نەرویژ ڕووی دا.

ئوتوبووسە سویدییەکە جگە لە شۆفێر و ڕێنومایەک، ٢٢ موسافیری هەڵگرتبوو کە گشتیان خەڵکی تایوان بوون. ئوتوبووسە نەرویژییەکەش، حەوت موسافیری تێدابوو و شۆفیرێک. 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".