Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/
Foto: Henrik Montgomery/Scanpix

خواردن لە سوید لە ساڵی ڕابردوودا گرانتر بووە

بە پێی ئاماری نوێی دەزگای ناوەندیی ئاماری سوید، نرخەکان لە چاو مانگی تەمووزی ساڵی ڕابردوو بە ڕادەی ٣،٣ لەسەد هەڵکشاون. بەڵام نرخی چەند کاڵایەکیش دابەزیون و بەگشتی هیچ ئاوسانێکی ئابووری لە وڵاتدا هەستی پێنەکراوە.

نرخی مەسرەفکاری لە مانگی حوزەیرانەوە بۆ تەمووز بە ڕێژەی لە سەدا یەک لە دە کەمبۆتەوە و هۆیەکەشی دابەزینی بەرچاوی نرخی جلوبەرگ و پێڵاو بوو کە لە وەرزی هاویندا بە ڕێژەی ٧،٤ لەسەد کەم ببۆوە.

ساڵی ڕابردوو بەر لە هەموو شت، ڕێژەی سوودی بانکی دابەزی، هەروەها نرخی کەرەسەی کارەبایی ماڵەوە. ئەویش بە ڕێژەی بەرچاوی ١٢ لەسەد.

ساڵی پار، جگە لە نرخی خواردن ئەوا خەرجی ڕیستووران و کرێخانوو بوون کە هەڵکشانیان بەخۆوە بینی.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".