Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/

مەرجی نوێ لەسەر لابردنی زمانی سویدی لە فێرگەکانی فینلاند

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 13 augusti 2013 kl 11.13
Foto: Hasse Holmberg/Scanpix

لە فینلاند جارێکی‌تر باسی لابردنی زمانی سویدی لە فێرگەکان هاتۆتە گۆڕێ. 
لە گوێن ئەو شتەی بە دەستپێشخەریی هاووڵاتیان ناوی لێنراوە، ئێستا داوا کراوە کە مەرجی خوێندنی بەتۆبزیی زمانی سویدی لە فێرگە سەرەتاییەکانی فینلاندی هەڵگیرێ. ئەم دەستپێشخەرییە ٥٠ هەزار ناوی کۆکردۆتەوە و ئەوەش بەو مانایەیە کە پەرلەمانی فینلاند دەبێ گرنگی بداتێ و دەنگی لە سەر بدات.
کریستینا یەسترین سەرۆکی ئەنجومەنی نیشتمانیی سویدیی فینلاند کە بەرپرسی تاووتوێکردنی پرسە سویدییەکانی ئەم وڵاتەیە و خۆشی ئەندامی پەرلەمانە لە سەر ناوی پارتی لیبرالی گەلی سوید پێی وایە کە پەرلەمان ئەم پێشنیارە ڕەت دەکاتەوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".