Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/
Foto: Lars Pehrson / Scanpix

مانگس هەندێ وردەکاریی تەقەکانی ڕووندەکاتەوە

زنجیرەکوژی زیندانی پێتر مانگس لە وتووێژێکدا لەگەڵ رۆژنامەی سیدسڤێنسکادا گوتوویەتی کە ئامانجی لەم تەقانەی لە مالموێ کردنی ئەوە بوو کە گرووپە تاوانکارە لەگەڵ یەک نەبانەکان هان بدات بە دژی یەکتر شەڕ بکەن. ئەو هەروەها گوتوویەتی کە لە زیاتر لە سەد شوێنی مالموێ تەقەی کردووە و پۆلیس ئاگای لە زوربەشیان نییە.

پێتر مانگس دەڵێ بۆ کەمکردنەوەی کێشە دەروونییەکانی زۆر بە پێویستی زانیوە لەگەڵ برادەرێکی باسی ئەو شتانە بکا کە دەرهەق بە خەڵکی‌تر کردوونی. بۆیەش شتی وا لە ڕووداوەکانی ساڵی ٢٠٠٣ دەگێڕێتەوە کە دەکرێ وەک دانهێنان بە قەتڵێکی دیکەش لەلایەن ئەوەوە مانا بکرێتەوە. کەچی برادەرەکەی دەڵێ هیچ زانیارییەکی لەسەر ئەوەی کەسێکی دیکەش کوژرابێ نییە و توێژینەوەی پۆلیسیش قسەکانی مانگس پشتڕاست ناکاتەوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".