دەستپێکرانەوەی قوتابخانە و دڵەڕاوکێی قوتابیان

بە دەستپێکرانەوەی ساڵی نوێی خوێندن،ترس و دڵەڕاوکێی قوتابیانیش زیاد دەکات. لە لێکۆڵینەوەیەکی نوێی ڕێکخراوی Friendsدا کە ڕێکخراوێکە  دژ بە سوکایەتی و ئازاردان چالاکی دەکات دەرکەوتووە کە لە هەر پێنج قوتابی، ئەوا یەک قوتابی تووشی ئازاردان و سووکایەتی لە لایەن قوتابیانی ترەوە بووەتەوە. لە هەمان کاتدا یەک لە سەر سێی مامۆستا و کارمەندان، ئاگاداری ئەوە نەبوون کە لە قوتابخانەکانیاندا قوتابی هەبێ تووشی ئازار و سووکایەتی بووبێتەوە.


لارش ئەرهێ‌نیووس بەڕێوەبەری گشتی ڕێکخراوەکە بە بەشی هەواڵەکانی تەلەفیزیۆنی سویدی ڕاگەیاند کە ئەمە کێشەیەکی گەورەی کۆمەڵگایە. ئەوەی کە ئەم قوتابیانە دووچاری بوونەتەوە و باسی لێوە دەکەن، بێت و لە شوێنی کاردا بەسەر کەسانی گەورەساڵدا هاتبایە، ئەوا کاردانەوەی زیاتری لێدەکەوەتەوە و گۆڕانکاری زۆرتریش ڕووی دەدا.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".