Foto: AP Photo/Scanpix

چالاکێکی چەپی ڕووس داوای پەنابەریی لە سوید کرد

یەکێ لە چالاکانی چەپی ئۆپۆزیسیۆنی ڕووس بە ناوی ئالێکسی ساخنین لە وتووێژێکدا لەگەڵ ڕادیۆی نێونەتەوەیی سوید ڕایگەیاند کە داوای پەنابەریی لە وڵاتی سوید کردووە. ساخنین ئەندامی پارتی بەرەی چەپە کە سەرۆکەکەی سێرگێی ئودالتسۆڤ لە دەستپێکی ئەمساڵەوە بە تاوانی بشێوینانەوەی سیاسی لە ماڵی خۆیدا دەستبەسەرە و مەترسیی زیندانی درێژماوەی لێدەکرێ. هەروەها چەندین کەسایەتیی دیکەی چەپیش پاش ئەو خۆپێشاندانە ڕەخنەگرانەی لە مانگی مەی ساڵی ڕابردوو دژی ڤلادیمیر پوتین کردیان لە زیندان توند کراون.

ئالێکسی ساخنین لە وتووێژێکەدا دەڵێ پارتی بەرەی چەپ ئەمڕۆ بۆتە ئامانجی سەرەکیی دوژمنایەتی و سەرکوتی سیاسیی حوکوومەتی ڕووسیا و بێت و ئەو بگەڕێتەوە رووسیا، ئەوا بێگومان دەگرێ و دەخرێتە زیندانەوە. ساخنین دەڵێ هۆی ئەوەی سویدی وەک وڵاتی داڵدە هەڵبژاردووە ئەوەیە کە سوید خاوەنی نەرێتێکی بەهێزی بیری چەپگەراییە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".