foto: scanpix

لیندێ: با سەردانەکەی ئوباما تەنها ستایش و پێکلێدان نەبێت

سەردانەکەی ئوباما بۆ سوید لە مانگی داهاتوودا سەردانێکی مێژووییە و ڕەسەنایەتی پەیوەندی نێوان ئەو دوو وڵاتە نیشان دەدات بەڕای وەزیری دەرەوەی سوید کارل بیلدت، بەڵام هەندێک پێیان وایە کە پەیوەندییەکانی نێوان سوید و ئەمەریکا هێندە نەرم و هاوڕێیانەیە کە دەنگە ڕەخنەگرەکانی دژ بە سیاسەتی ئەمەریکا کپ دەکات.

هانس لیندێ وتەبێژی پارتی چەپ بۆ پرسی سیاسەتی دەرەوە دەڵێت هیوادارام ئەم سەردانە  نەبێتە پێداهەڵدان بە شانو باڵی ئەمەریکادا.

-   ئەم سەردانە نیشانی دەدات کە بنەماکانی سیاسەت لە ماوەی ئەم دەساڵەی دواییدا لە سویددا چۆن گۆڕاوە، بەو هیوایەم هانس لیندێ وتەبێژیی پارتی چەپ لە پرسی سیاسەتی دەرەوە دەڵێت ئەو دوو ڕۆژە سەردانەی ئوباما بۆ سوید نەبێتە پیاهەڵدانی ئەمەریکا بەڵکە سوید پرسی گرنگی وەک چاودێریکردنە نهێنییەکانی ئەمریکا بەرز بکرێتەوە کە هاوڵاتییانی سویدیش دەگرێتەوە، پرسی جەنگی دژەتیرۆر و ئەو پێشێلکارییانەی دژ بە مافی مرۆڤ لە دەوروبەری جیهان لە لایەن ئەمەریکاوە ئەنجام دەدرێت.

لە وەڵامی لیندێی چەپ کارل بێ هامیلتۆن وتەبێژی پرسی ئابووری سیاسی  پارتی گەلی لیبراڵ سەر بە حوکوومەتی ڕاست دەڵێت لەگەڵ قسەکانی لیندێدا نیم و ئەوەی ئەو دەیڵێت سوید گوێی ئەمریکا لەسەر  ئەو پرسانە بگرێت کە لە نێوخۆی ئەمەریکادا گفتوگۆ و ڕەخنەیەکی زۆری لەسەرە، لەبری ئەوە دەبێت جەخت لەسەر ئارەزووی ئەمەریکا سەبارەت بە سیاسەتی دەرەوەی سوید و بازرگانی ئازاد بکەینەوە.

ئەم زۆرانبازییە سیاسییەی نێوان چەپ و گەلی لیبراڵ لەکاتێکدایە کە باراک ئوباما سەرۆکی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لەم دواییەدا لە ڕاگەیاندنێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند کە بەنیازە لە سەرەتای مانگی داهاتوودا واتا سێپتەمبەر بێتە سوید. لە ڕاگەیاندنەکەی کۆشکی سپیدا ستایشی سوید کراوە کە دەرگای بۆ گەشە و بازرگانیی جیهانی کردۆتەوە و سەرمایەگوزاری لە بواری تەکنیکی نوێدا دەکات هەروەها باس لە پشتگیریی سوید لە سیاسەتی ژینگەپارێزی کردووە.  سەردانەکەی بۆ سوید هاوکاتە لەگەڵ بەستنی کۆنگرەی (G-20) بیست وڵاتە پیشەسازییەکە کە لە سانتپێتەرسبۆرگ لە 5-6 دەبەسترێت.

سەردانەکەی ئوباما بۆ سوید لە مانگی داهاتوودا سەردانێکی مێژووییە و ڕەسەنایەتی پەیوەندی نێوان ئەو دوو وڵاتە نیشان دەدات بەڕای وەزیری دەرەوەی سوید کارل بیلدت، بەڵام هەندێک پێیان وایە کە پەیوەندییەکانی نێوان سوید و ئەمەریکا هێندە نەرم و هاوڕێیانەیە کە دەنگە ڕەخنەگرەکانی دژ بە سیاسەتی ئەمەریکا کپ دەکاتەوە، بەڵام کارل بێ هامیلتۆن  وتەبێژی سیاسەتی ئابووری لە گەلی لیبراڵ لەبەرەی حوکوومەتی ڕاست دەڵێت ئەوەی کە ئەمەریکا ئامانجییەتی لەم سەردانە جگە لە ڕۆڵی سوید لە سیاسەتی دەرەوەدا پرسی بازرگانییە.

-  لەلایەک سوید ئەندامێکی گرنگی یەکیەتیی ئەوروپایە بەتایبەت لە پرسی دەرەوە وەک پرسی ڕوسیا، سوریا کە لەڕێی وەیزری دەرەوەی سوید کارل بیلکدەوە سوید ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لەو پرسانەدا، لەلایەکی تر ئەوەی کە سوید لەگەڵ ئەڵمانیا و بەریتانیا زیاتر لە هەموو وڵاتانی دیکەی یەکیەتیی ئەوروپا گرنگی بە بازرگانی  ئازاد دەدات. ئینجا بۆ ئەمەریکا زۆر گرنگە ئەو ڕێککەوتنە بازرگانییە ئیمزابکرێت کە ماوەیەکە باسی لێ دەکرێت.

پرس تەنها بازرگانیی نییە لەم سەردانەی ئوباما بەلای هانس لیندێ وتەبێژی پرسی دەرەوەی پارتی چەپ، پرسی گرنگتر هەیە کە سوید دەبێت لەم سەردانەی ئوبامادا گرنگی پێ بدات،

-  لیندێ دەڵێت سوید تەنها کاتێک لەسەر پرسی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ دەمی گەرمە  کە باس لە وڵاتانی دوور و بچوکی ئەم دونیایەیە، لیندی دەڵێت سوید دەبێت هەڵوێستی لەسەر ئەوپرسانە لە بەرامبەر وڵاتانی گەورەی جیهانی وەک ئەمەریکا ڕوون بێت و بیانخاتە ژێر پرسارەوە. بۆ نموونە هێرشی فڕۆکە ئەلەکترۆنییە بێفڕۆکەوانەکانی ئەمەریکا دژ بە پاکستان و زیندانییەکانی گوانتانامۆ. هەموو ئەمانە بەبەرچاو سویدیەوە ڕوو دەدات بێ ئەوەی حکوومەتی سویدی هیچ هەڵوێستێک لەبەرامبەریان بگرێت.

بەڵام بەلای وتەبێژی پرسی سیاسەتی ئابووری گەلی لیبراڵ کارل بێ هامیلتۆن  گەر سوید لەم سەردانەی ئوبامادا پرسی کۆنی حەوت هەشت سالە گفتوگۆلەسەرکراوی وەک گوانتانامۆ بێنەتە کایە ئوباما نیگەران دەبێت و لەبری ئەوە بەڕای هامیلتۆن دەبێت سەنگ بدرێتە ئەو پرسانەی کە دەرئەنجامیان دەبێت

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".