Foto: Nick Näslund/Sveriges Radio

راتسیت نایەڵێ چیدی زانیاریی هەستیار بکەونە بەر دەست

لە ماڵپەڕی راتسیت کە شیرکەتێکی زانیاریدەرە لە سەر ئیعتیباری بانکیی کەسان،دەکرێ بە ئاسانی دەستت بە ناو و لیستەی ئەم ژنانە رابگا کە لە خانووەکانی ئەمن بۆ داڵدەدانی ژنان لە تەواوی سویددا دەژین یا خود پێوەندیان بەو ناوەندانەوە گرتووە. جگە لەو لیستانە، هەروەها دەکرێ ناونیشانی هەموو ئەو خانووە ئەمن و شوێن داڵدەدانی ژنانیش پەیدا بکەی کە لە راستیدا دەبێ نهێنی بن. ئەم بابەتە ڕۆژی ڕابردوو لەلایەن کەناڵی چواری ڕادیۆی سوید لە ئوێستریۆتلەند لەقاو درا. ئەمڕۆ ئەم شیرکەتە بەڵێنی داوە کە ئەم ئیمکانە نەهێڵێ و کارێکی وا بکا کە زانیاریی هەستیار وا بە ئاسانی نەگاتە بەر دەست کەسانی نابەرپرس.

لە ماڵپەڕی راتسیت دا هەروەها دەکرێ دەست بە لیستەی ناوی زیندانییەکانیش ڕابگات، تەنانەت ئەوانەی لە گرتووخانەکانی دەروونی یا زیندانی گەنجاندا ڕادەگیرێن. ئەم زانیارییانە لە ئەسڵدا نهێنین و هەندێ کاربەدەست نەبێ، کەس ناتوانێ و بۆی نییە لێیان ئاگادار بێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".