Foto: Scanpix

ئابووریی فێرگە ئازادەکان دەبێ کۆنترۆڵ بکرێن تا مایەپووچ نەیەنەوە

بەڕێوەبەری گشتیی دەزگای چاوەدێری بواری فێرگەکان، ئان ماری بەگلەر پێیوایە کە چەندین فێرگەی ئازادی دیکەش لەوانەیە لەم چەند ساڵەی داهاتوودا مایەپووچ دێنەوە. هۆیەکەشی ڕێژەی کەمی قوتابیان  و کێبەرکێ و مونافەسەی زۆرە لە نێوان فێرگەئازادەکاندا.

بۆ بەرگری لەوەش کە قوتابیان بەهۆی ئەم مایەپووچییەوە بکەونە ناو سەرێشی ناپێویستەوە، ئەوا ئان بەگلەر داوا دەکات کە دەزگای حوکوومەتیی پشکنەری بواری فێرگەکان ئیزنی بدرێتێ کۆنترۆڵی ئابووریی فێرگە ئازادەکان بکات.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".