بۆ بەرگری لە ساختەکاری ڕاپۆرتی ئابووریی شیرکەتان کۆنترۆڵ بکەن

دەزگای حوکوومەتیی شیرکەتەکان بەشێکی زۆری ئەو ڕاپۆرتە داراییە ساڵانەی زانیاریی ساختەیان لە سەر سوود و زیانی شیرکەتەکان تێدایە، دەفرۆشێتەوە و هیچ کۆنترۆڵێکی بەسەریاندا نییە و ئەمە لەلایەن تاوانکارانی بەڕێکخراوکراوەوە کەڵکی نابەجێی لێدەکرێ و دەستبڕیی گەورەی ئابووریی پێوە دەکەن.

دەزگای شیرکەتەکان وەک ئەرک لەسەر شانێتی کە ڕاپۆرتە داراییەکانی ساڵانەی شیرکەتە پشکییەکان کۆکاتەوە، لێیان بکۆڵێتەوە و دواتر بیانخاتە بەردەم ڕای گشتییەوە. ئەم زانیارییانە دواتر بۆ نموونە دەدرێنە خەڵک و شیرکەتگەلی زانیاریدانی ئیعتیبارییەوە.

کەچی کاری لێکۆڵینەوەی دەزگای شیرکەتەکان لەسەر ئەم ڕاپۆرتانە، بە وردییەوە ناکرێ و ئەگەر لە راست بچێ ئەوا لێیدەگەڕێن و ئیدی لە ڕاستبوونی ئەو ژمارانەی نووسراون ناکۆڵنەوە. دەریش ناکەوێ کە هەندێ شیرکەتی دهۆکار ڕاپۆرتی ساختە و بەدرۆ لەسەر باری لەباری دارایی خۆیان دەنێرن.

زلشیرکەتی بژیوی ئاکسفوود کە کاڵاکانی خۆیان لە گەلێ شیرکەتی جۆراوجۆر دەکڕێتەوە، هەر بە پێی ئەم راپۆرتە ساختانە کڵاوی چۆتە سەر و دەستی بڕدراوە. بەرپرسانی ئاکسفوود لە ڕیزی ئەو ڕەخنەگرانەدایە کە داوای کۆنترۆڵی زیاتر و وردتری ئەم دەزگایە لەسەر ڕاپۆرتی ساڵانەی شیرکەتەکان دەکات.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".