Bild: Miljonlotteriet

شیرکەتگەلی یانسیب کڵاو دەخەنە سەر خەڵک

سكاڵاکان لە یانسیبی (Miljonlotteriet) هەر بەردەوامە. دەزگای مەسرەفکاریی سوید تا ئێستا بیست سكاڵای لەسەر ئەم شیرکەتە یانسیبە بەدەست گەیشتووە کە نیوەیان لەسەر ئەوەن خەڵک تەنیا یەک لۆتۆیان لێ کڕیون و رایانگەیاندووە کە نایانەوێ جگە لەم جارە بەردەوام بن، بەڵام ئەم شیرکەتە هەموو مانگێ پارەیان لە حیسابە بانکییەکە هەڵدەگرێ و بێ ئەوەی کەسەکانی ئاگادار کرابنەوە، ئەوا بوونەتە مشتەریی هەمیشەیی. ساڵی ڕابردووش نزیکەی چل ڕاپۆرت ڕێک لەسەر ئەم شیرکەتە و بەهەمان هۆ بە دەست گەیشتبوو.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".