بارودۆخی نەهەمواری میسر وەزیری دەرەوەی سوید نیگەران دەکات

پاش بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە کە ٩٤ کەس لەلایەن پۆلیسی ئاسایشی میسرەوە و بەدوای راوەدوونانی توندوتیژی لاگرانی محەمەد مورسی و ئیخوانەلموسلمین لە دوو شوێنی کۆبوونەوەیان، کارل بیلد وەزیری دەرەوەی سوید ناڕەحەتیی خۆی لەم ڕووداوانەی قاهیرە پێتەختی مسر دەربڕی و  گوتی ئەمە بەڕاستی جێی نیگەرانییە.

کارل بیلد لە قسەکانیدا هێرش بۆ سەر کڵێسەیەکیشی لەمناوەدا ئیدانە کرد و گوتی بە دڵەراوکێی زۆرەوە لە گەشەی ئەم رووداوانە دەڕوانین. ئەو هەروەها گوتی کە یەکێتیی ئەورووپا کارێکی زۆری لەمپێناوەدا پێ ناکرێ. جونکە وێدەچێ دیالۆگ و دانوستان چاری ئەم ناکۆکییە گەورەیە نەکات و گرێپوچکەی سیاسیی ئەم وڵاتە کە بە دوای کوودەتای سوپا لە سەر سەرکۆماری پێشوو محەمەد مورسی سەر بە ئیخوانەلموسلیمین کرا، بکاتەوە. ئێستا ئیدی دەبێ هەنگاو دابنرێ تا وەزعەکە لەوەش خراپتر نەبێ.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".