Ulrika Carlsson. Foto: Leif R Jansson/Scanpix

پارەیەکی زۆری پرۆژی یارمەتی بە عیراق لە لای پارتی سەنتەر ونبووە

پارتی سەنتەری سوید لەبەر گومانی تاوانی ئابووری، سكاڵای لەسەر تۆمار کرا. باسەکە ئەو پارە زۆرانە دەگرێتەوە کە هاوپێوەند لەگەڵ پرۆژەی چەند ساڵەی حیزبەکە لەسەر ناوی یارمەتی بە عێراق، ون بووە.

پرۆژەکە لەلایەن ناوەندی نێونەتەوەیی پارتی سەنتەرەوە بەڕێوە دەچوو بەڵام حسێب کتێبی پارەکانی، گرفتی زۆر بوو و تەنانەت ٣ میلیۆن و ٢٠٠ هەزار کرۆنی ساڵانی ٢٠٠٩ و ٢٠١٠ی قەت نەکەوتە ناو راپۆرتە ئابوورییەکانەوە. بۆیەش دەستەی بەڕێوەبەریی ناوەندی نێونەتەوەیی پارتی سەنتەر هەر خۆی سكالای لە سەر خۆی تۆمار کردووە. ئەمەیان قسەی سەرۆکی ناوەندەکە خاتوو ئولریکا کارلسۆنە کە ئەندام پەرلەمانیشە.

ئولریکا کارلسۆن دەڵێ ئێمە لە ناوەندی نێونەتەوەیی پارتی سەنتەردا کاتێ ویستمان سەرجەم کارەکەمان هەڵسەنگێنین و ڕاپۆرتەکەی بدەینە ناوەندی یارمەتیگەیاندنی سیدا، هەڵسەنگاندنێکی نێوخۆیی پرۆژەکەمان کرد و بۆمان دەرکەوت کە هەندێ هەڵە کراون کە وێدەچێ بە جۆرێک بە تاوانکاری ناودێری کەی. دیارە وەک ئەرکی سەر شانمان دەبێ بە بەرپرسانی ڕابگەیێنین و سکاڵای لە سەر تۆمار کەین.

یەکێ لەو کەسانەی پرۆژەی بە دیموکراتیکردنی لە عیراق بەڕێوەدەبرد عەبیر ئەلسەهلانیی بەڕەگەز عیراقییە کە نوێنەری پەرلەمانی سویدە لە سەر ناوی حیزبی سەنتەر. بەشی ناوەندیی دەنگوباسی سوید نەیتوانی بۆ وەرگرتنی کۆمێنتارێک پێوەندی بە ئەلسەهلانییەوە بکات.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".