Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/

دایکوباوکان گەورەترین مەترسیی ترافیکی بەر دەرگای قوتابخانەکانن

Foto: Anna Björkman/SR

بە پێی قسەی پۆلیس و بە گێڕانەوە لە زۆرینەی بەڕێوەبەرانی قوتابخانە سەرەتاییەکانی سوید لە ڕاپۆرتێکی نوێدا، گەورەترین مەترسی و ڕووداوی ئوتومبێل لەبەر دەرگای فێرگەکان، دایکوباوکی قوتابیان دەینێنەوە کە منداڵەکانیان بە سەیارە دێننە بەر قوتابخانە و ئەم گرفتە هەر دێ و گەورەتریش دەبێت.

توێژینەوەکە بۆحەوتەمین ساڵی بێنێوبڕ لە ناو سەرۆکقوتابخانەکاندا کرا و تێیدا زیاتر لە هەزار بەڕێوەبەری قوتابخانە وەڵامی پرسگەلی شیرکەتی بیمەی ڕووداو، ئی.‌ئێف یان داوەتەوە. زیاتر لە نیوە، واتا ٥٥ لەسەدی بەڕیوەبەران پێیان وایە کە ئاسایشی هاتوچۆ،( trafiksäkerheten) بۆتە گرفت و لەوەتەی ساڵی پارەوە بە ڕێژەی دە لەسەد زیاتریش بۆتەوە. نزیکەی ٦٠ لەسەدی بەڕێوەبەرانی قوتابخانەکانیش پێیان وایە کە ئەو دایکوباوکانەی بە ئوتومبێلی خۆیان منداڵەکانیان دێننەوە قوتابخانە، گەورەترین مەترسین لەسەر ڕووداو و گرفتی هاتوچۆی بەر دەرگای فێرگەکان.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".