Foto: Christine Olsson/Scanpix

زلاتان لەبەر زۆریی ئەو گۆڵانەی لێیداوە دووەمین کەسی مێژووی سویدە

زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ ئەستێرەی درەوشاوەی تیپی تۆپی پێی سوید ڕۆژی ڕابردوو لە دیدارێکی دۆستانەدا لەبەرامبەر تیپی نەتەوەیی نەرویژ، سێ گوڵی لێدا و بەم جۆرە سەرجەمی گۆڵەکانی خۆی لە ئاستی نەتەوەییدا گەیاندە ٤٤ و بەوەش ناوی خۆی خستە ڕیزی دووەمی گوڵلێدەرانی مێژووی سوید. زۆرترین گۆڵی نەتەوەیی سوید سڤێن ریدل لێیداوە کە لە نێوان ساڵانی ١٩٢٣ تا ١٩٣٢ و لە سەرجەم ٤٣ یاریی نەتەوەییدا ٤٩ گۆڵی لێدا. زلاتان لە ٩١ یاریی نەتەوەییدا تا ئێستا ٤٤ گۆڵی لێداوە و لە جەدوەلی گوڵلێدەرانی گەورەی وڵاتدا وەپێش گوننار نووردال یاریزانی ناوبەدەرەوەی سویدیش کەوتووە.
زلاتان پاش یاریی دۆستانەی شەوی رابردوو گوتی ڕەنگە کەس بیری لەوە نەکردبێتە کە کوڕێکی خەڵکی گەڕەکی بیانینشینی رووسنگۆرد لە مالموێ، ریکۆردی نەتەوەیی سوید لە گۆڵلێداندا وەدەست بێنێ. ئەو گوتی ئامانجی من شکاندنی ریکۆردی سڤێن ریدلیشە.
وەبیر دێنمەوە کە تیپی نەتەوەیی سوید لەم یارییەی شەوێ ڕابردوودا چوار بە دوو لە تیپی نەتەوەیی نەورویژی بردەوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".