Foto: Ralf Bergman P4

ئەمڕۆ ڕۆژی خواردنی سورستریۆمینگە

4:58 min

هەندێک پرس خەڵکی سوید دەکات بە دوو بەشەوە بۆ نموونە ماسی ترشاو (surströmming) کە سێیەم پێنجشەممەی مانگی ئاگوستی هەموو ساڵێک وەک ئەمڕۆ ڕۆژی خواردنی ئەو جۆرە ماسییەیە.  هەندێک بە تەوسەوە چاوەڕێی ئەم ڕۆژەن و هەندێکیش دەڵێن بشم کوژن دەم لەو ماسییە بۆگەنە نایەم. جا هەر دوو تەقەی هەڵپچڕینی قوتووە ماسییەکە و ئیتر بۆنی خۆشی یاخود بۆگەنی ئەو ماسییە بڵاو دەبێتەوە.

بوو دالین بەڕێوەبەری ئەکادێمیای سیورستریۆمینگە کە 18 ئەندامی هەیە و وەک باڵێۆزی ماسیی ترشاو کار دەکەن، دالین دەڵێت ئێمە و ئەو کەسانەی حەزمان لە سورستریۆمینگە بۆنەکەیمان پێ خۆشە و هیچ پەیوەدنییەک لە نێوان تامی ماسییەکە و بۆنەکەیدا نییە، ئەو کەسانەشی تاقییان کردۆزتەوە شایەتحاڵن.

 کەواتە سورستریۆمینگ یاخود ماسیی ترشاو چیی، سورستریۆمینگ لە جۆرە ماسییەکی باریکی بچکۆلە دروست دەکرێت بە ناوی سیلل، ئەم جۆرە ماسییە لە کەنارەکانی نۆررلاند لە باکوری سوید ڕاو دەکرێت، ماسییەکە دەخڕیتە لەناو بەرمیلە خۆێیاودا خۆش دەکرێت و تا ماوەی 6-8 هەفتە جێ دەهێڵرێت تا دەترشێت، دواتر لە قوتو دەنرێت تا ناوەڕاستی ئاگوستی و ئەو کاتەی ئیتر نەریتی خواردنەکەی دەست پێ دەکاتەوە.  هەڵبەتە ئەم جۆرە هەڵگرتن یاخود لە قوتودانەی خواردن شێوازێکی کۆنە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی 1700 - کان. 

جا هەرچەندە نەریتی خواردنی سورستریۆمینگ، ماسیی ترشاو وەک خۆی ماوەتەوە و ساڵانە لەم وەختەدا کاتی خواردنی دێتەوە بەڵام لەم ساڵانەی دواییدا کڕینی ئەو جۆرە ماسییە کەم بۆتەوە. بو دالین دەڵێت.

- کڕێنی سورستریۆمین کەم بۆتەوە ڕەنگە لە ماوەی ئەم پانزە ساڵەی دواییدانزیکەی 250هەزار قوتوماسی کەمتر فرۆشرابێت. جا ئێمە وەک باڵێۆزی ئەو جۆرە ماسییە کار دەکەین بۆ هێشتنەوەی ئەو نەریتە تاکانە سویدییە و زیندووڕاگرتنی  مێژووی ئەو ماسییە کە باوباپیرانمان ژیانی لەسەر وەستابوو هەرچەندە هەموو ڕۆژێک نەیانخواردووە، جا ئێمە ئەو نەریتە بەجیهان دەناسێنین.

جا ئەم خواردنە سەمەرەیە سورستریۆمینگ چۆن دەخورێت کارێکی سەخت نییە و زۆر ئاسانە بو دالین دەڵێت بە چەند شێوەیەک ئامادە بکەیت، بۆ نموونە خواردنی مەکسیکی تاپاسی لێ ئامادە بکرێت، بەهەرحاڵ ئێمە دەمانەوێت بەهەر شێوەیەک ئەو ماسییە بناسێنین  ئەمساڵ جۆرێک بەناوی بورکبو (Borkbo) تاقی دەکەینەوە کە لە هەرێمی هێلسینگلاند  ساڵانە نزیکەی 10 هەزار قوتوی لێ بەرهەم دەهێنرێت.

بەڵام ئەو کاتەی قوتوی سورستریۆمینگ دەکەیتەوە دەبێت لە ناو سەتڵێک ئاودا لە دەرەوەی ماڵ هەڵیبپچڕیت ئەگینا ڕەنگە بۆنەکەی دەوروبەر بێزار بکات. ئینجا ماسییەکە دەشۆڕدرێتەوە و دوای پاکردنەوەی ئامادەیە بۆ خواردن، سادەترین شێوەی خواردنی ئەوەیە کە ماسییەکە دەخرێتە سەر پارچە نانێکی ڕەق یاخود نەرم چەورکراو بە کەرە و ئینجا پیازی جنراو و پەتاتەی  دەخرێتە سەر و پاروەکە و لەگەڵ پەرداخێك شیر یاخود بیرە دەخورێت. کەواتە نۆش!

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade ljud i menyn under Min lista