Foto: Nasser Nasser/Scanpix

وەزارەتی دەرەوە ڕاسپێریی هاووڵاتیان دەکا کە سەفەری میسر نەکەن

وەزارەتی دەرەوەی سوید شەوی ڕابردوو بە بڵاوکردنەوەی ئاگادارییەک پێشنیازی کرد کە هاووڵاتیانی سویدی ئەگەر زۆر پێویست نەبێ، با سەفەر نەکە وڵاتی میسر. پێشتر گەشتیارانی سویدی دەیانتوانی سەفەر بکەنە لێواری بەحری سوور، هەروەها وەک ترانزیتی کاتی لە فڕۆکەخانەی نێونەتەوەیی قاهیرە دابەزن بەڵام راسپاردەی نوێی وەزارەتی دەرەوەی سوید هەر هەموو وڵاتی میسر دەگرێتەوە. ئەوەش لەبەر خراپتربوونی بارودۆخی ئاسایشی ئەم وڵاتەیە.

وەک دواهاتێکی راستەوخۆی ئەم راسپارییە نوێیەی وەزارەتی دەرەوەی سوید، شیرکەتگەلی سویدیی ڕێکخەری سەفەر، پەروازی فڕۆکەکانی خۆیان بۆ میسریان هەڵوەشاندۆتەوە و موسافیرەکانیش لە لێوارەکانی دەریای سوورەوە دەگەڕێننەوە سوید. شیرکەتی (Fritidsresor) ڕایگەیاندوە کە هەر ئێستا ٢٠٠ گەشتیاری سویدی لە هەرێمی غەردەقەی ئەم وڵاتەن کە دەبێ بگەڕێنرێنەوە.  دوو شیرکەتی ئاپوللو و ڤینگیش ڕایانگەیاندووە کە بەمزووانە سەرجەم ٣٠٠ هاووڵاتیی سوید لە میسرەوە دەگەڕێننەوە بۆ سوید.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".