Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/
Foto: Eva Rehnström

کەمبوونی مامۆستا لە هەندێ وانەدا هەڕەشەیە لە پەروەردەی سوید

ڕۆژنامەی داگێنز نیهێتر بە گێرانەوە لە یەکێتیی سەراسەریی مامۆستایانی سوید ڕایگەیاند کە کەمبوونی مامۆستا لە هەندێ وانەی فێرگەکان وەها بەرچاو و جیددییە کە ڕەنگە ئەم وانانە هەڵوەشێنرێنەوە. بیولۆژی، فیزیا، کیمیا و زمانی ئەڵمانی لەم وانانەن.

هاوکات خوێندکاری لقی مامۆستایەتیش هەن کە ئینگلیزی و مێژوو دەخوێنن و دواتری بێکار دەبن. یەکێتیی سەراسەریی مامۆستایانی سوید بۆ ئاماژە بە ئامارەکان و بەمەبەستی بەراوردکاری لە نێوان لقەکاندا ڕادەگەیێنێ کە تەنیا یەک کەس لە خوێندکارانی مامۆستایی، تەکنیک و کیمیا و زمانی ئەڵمانی هەڵدەبژێرن کەچی ٦٠ کەس مێژوو و زمانی ئینگلیزی دەکەنە بژاردەی یەکەمی خۆیان.

یەکێتیی سەراسەریی مامۆستایانی سوید زۆر لەم دۆخە ناڕازییە و نیگەرانی ئەوەیە کە بەو بەربڵاوییەی خانەنشینبوونی مامۆستایان، فێرگەکانی سوید لە هەندێ وانەدا بێ مامۆستا دەمێننەوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".