Foto: Nick Näslund/Sveriges Radio

زێدەبوونی بەرچاوی سكاڵا دژی وێنە و فیلمی ڕووتی منداڵان

ڕێژەی ئەو سکاڵایانەی ئەمساڵ لەسەر تاوانی بڵاوبوونەوەی وێنەی ڕووت و کردەی جنسی لەگەڵ منداڵان لەلای ئەنجومەنی بەرگری لە تاوان تۆمارکراون بە شێوەیەکی بەرچاو زێدەبووە. یەکێ لە هۆیەکانی ئەم زێدەبوونە لە ئاماردا بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە پۆلیسێکی زیاتر لەسەر ئەم پەروەندانە کار دەکەن.

سكاڵاکان لە حەوت مانگی یەکەمی ئەمساڵدا لە چاو ساڵی رابردوو ٤١ لەسەد زێدەتر بوون. بیۆرن سێلستروێم سەرۆکگرووپی پرسی پۆرنۆگرافیی منداڵان لە دەزگای پۆلیسی سەراسەریی سوید دەڵێ بەبێ فوو لە دۆکردن دەتوانم بڵێم کە هۆیەکەی ئەوەیە کە پۆلیس زۆر قورس و قایمتر لە پێشوو لەسەر ئەم پرسە کار دەکات و ڕێژەی کارمەندانیشمان لەم بوارەدا زۆرتر بووە. دەشزانین کە بێت و لە سەر هەندێ سایتی ئینترنێتیدا هەبین و لەو کەسانە بگەڕێین کە وێنە و فیلمی ڕووتی منداڵان بڵاودەکەنەوە، ئەوا دۆزینەوەیان ئاسانتر دەبێ.

بێجگە لەوەی پۆلیسی سەراسەریی سوید کارمەندی زۆرتری داناوە، هاوکات نزیکەی ٣٠٠ کەسیش لە لایەن فەرمانگەکانی هەرێمیی پۆلیسەوە لە سەر ئەم تاوانانە کار دەکەن. بەڵام هاوکاریی نێونەتەوەییش لەم پێناوەدا بەربڵاوتر بووە و زانیاریی هەواڵگری لە دەرەوەی وڵاتەوە باشتر دەگات و کاریگەرترە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".