لەوانەیە فایلی پێتر مانگس دیسان بێتەوە گۆڕێ

دانپێدانانی زنجیرەبکوژی باژاری مالموێ پێتر مانگس لەسەر یەکێ لەو دوو قەتڵەی حوکمی زیندانی هەمیشەیی لەلایەن مەحکەمەوە پێدرا، لەوانەیە ببێتە هۆی کرانەوەی سەرلەنوێی فایلەکەی. سەردادستانی پەروەندەکە ـ سۆلڤیگ ڤۆلستاد ـ دەڵێ ئەگەر ئەو کەسە لەسەر گێرانەوەی تاوانەکانی هەر بەردەوام بێ ئەوا دادگا جارێکی تر پەروەندەکەی دەکاتەوە و بۆ نموونە لەو دوو هەوڵە کوشتنە دەکۆڵیتەوە کە لە پەروەندەکەدا هەن.

جێی وەبیرهێنانەوەیە کە پێتر مانگس حوکمی زیندانی هەمیشەیی لەبەر دوو قەتڵ درابوویێ بەڵام لە یەکێ لەو گومانە قەتڵانەی لەسەری بوو، لابرا و بەری ناسرا.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".