Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/

ڕێککەوتننامەی بەرزکردنەوەی مووچە هەموو کەسی ڕازی نەکرد

بڵاو کرایه‌وه‌ fredag 16 augusti 2013 kl 13.04
Foto: Johan Gunséus/Scanpix

 پاش کۆتاییهاتنی خولی ئەمساڵی دانوستاندنەکان لە سەر مووچە، گەلێ لەو ڕێککەوتنە گشتییانەی کارمەندان بەبێ ئەوەی بنووسرێ رادەی مووچەکە چەندە بەستراون. ئەم ڕێککەوتنانە ئەوانە دەگرنەوە کە لە نێوان سەرۆک و کارمەندان دەبەسترێن، نەک ئەوەی ئاستی زێدەبوونەکە بە کرۆن یا بە لەسەد دیاریکرابن. سەندیکای بەڕێوەبەرانی شیرکەتە سویدییەکان پێشوازی لەوەها ڕەوتێک دەکا کەچی سەندیکای کرێکارانی بەشی مێتاڵ لەسەر ئەم بڕوایەن کە ئەم جۆرە ڕێککەوتنە جیاوازیی نێوان هەقدەست و لەئەنجامدا ئاوسان لە بازاڕی کاردا و زێدەبوونی ڕادەی بێکاریی لێدەکەوێتەوە. هەروەها بێت و ئاستی مووچەکان دیاری نەکرابن،ئەوا کێبەرکێیەکی بەدرۆش لە نێوان کارمەنداندا پێکدێ.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".